عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی: ئه‌وه‌ی له پشت په‌رده‌وه ده‌گوزه‌رێت، پیلانێكی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ده‌بینرێت

–
د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د سه‌له‌فی كه یه‌كێك له رێبه‌رانی ره‌وتی سه‌له‌فیه له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پشوودهدهم و ناده‌م، ده‌شڵێت: “ئه‌وه‌ی له پشت په‌رده‌وه ده‌گوزه‌رێت، پیلانێكی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ده‌بینرێت”.
د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د سه‌له‌فی له په‌یجی فه‌ڕمی خۆیه‌وه له فه‌یسبووك ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*له ماوه‌ی ڕابردوودا بڕیارێكی ناڕه‌وا و بێ بنه‌مای یاسایی دژی من ده‌ركرا، كه به‌و هۆیه‌وه له وهزیفهكهم دوورخرامه‌وه.
*وا دیاره نه‌یاران و خاوه‌ن دڵه نه‌خۆشه‌كان هێشتا ئۆقره‌یان نه‌گرتووه و ئیسراحه‌تیان نه‌كردووه، بۆیه فشاری زۆریان خستووه‌ته سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقاف به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له دانم.
*- هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن ئه‌وقافه‌وه پێم ڕاگه‌یه‌ندرا كه به‌رده‌وام بم له پێشكه‌شكردنی هكانم، به‌ڵام من چاك ده‌زانم كه فشاری زۆر و قورسیان له‌سه‌ره.
*ئه‌وه‌ی له پشت په‌رده‌وه ده‌گوزه‌رێت، پیلانێكی زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ده‌بینرێت.
*بۆ ئه‌وه‌ی باری سه‌ر شانی ئه‌وانیش سووك بكه‌م و ڕێگری له هه‌ر گرژییه‌ك بكه‌م، بڕیارم دا بۆ ماوه‌یه‌ك پشوویه‌ك بده‌م و نه‌ده‌م.
*ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه‌یه كاتی ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی له ڕێگه‌ی دادگاوه به پشتیوانی و سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره، هه‌موو مافه یاسایی و شه‌رعییه‌كانی خۆم وه‌رده‌گرمه‌وه.
5 / 7 / 2026 م














Post Comment