توشبوویەکی تای خوێن بەربوون سلێمانی چارەسەر کرا

-
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی
سلێمانی ئاشکرایدەکات کە “نەخۆشێکی باشوری عێراق کە توشبووی تای خوێن بەربوون
بوو لە نەخۆشخانەی شار چارەسەری بۆکراو بەتەندروستیەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشت”.
لە نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە “پێش( ١٠ )رۆژ نەخۆشێکی تەمەن ٢٣ساڵ لە پارێزگای
واسط ی باشوری عێراقەوە سەردانی نەخۆشخانەی شاری کرد بەهۆی هەبوونی ئازارێکی زۆری
جەستە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کە نیشانەکانی تای خوێن بەربوونن و پێش ماوەیەک کەسێکی
نزیکی هەمان نەخۆش بەهۆی تای خوێن بەربوونەوە لە باشوری عێراق گیانی لەدەستدابوو”.
هەروەها دەڵێت “لەگەڵ
داخڵبوونی نەخۆشەکە بۆ نەخۆشخانەی شار نموونەی پشکنینی لێوەرگیرا و رەوانەی تاقیگەی
ناوەندی بەغدا کرا، لەدوای دەرچوونی ئەنجامەکە دەرکەوت نەخۆشەکە هەڵگری ڤایرۆسی تای
خوێن بەربوونە و لەلایەن تیمێکی پسپۆڕەوە لەنەخۆشخانەی شاری فریاکەوتنی فێرکاری دەستکرا
بە چارەسەری پێویست و پێش ئەوەی حاڵەتەک بگاتە خوێن بەربوون هەموو رێککارە تەندروستییەکانی
بۆ کرا و لەماوەی هەفتەی ڕابردوو چارەسەری پزیشکی بۆدانراو چاودێری وردی چارەخوازەکە
کراو وەلە ئێستا تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی
جێهێشت”.












Post Comment