ئومێد خۆشناو: سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی‌ ئێن ئاڕتی له‌ كوردستان داده‌خرێن

ئومێد خۆشناو: سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی‌ ئێن ئاڕتی له‌ كوردستان داده‌خرێن

جار بینراوە: (1.3K)


پارێزگاری ههولێر رایگهیاند كه به بڕیاری داواكاری گشتی، نووسینگهكانی دهزگای میدیایی ئێن ئاڕ تی، له ههرێمی كوردستان دادهخرێن و یهكهم ههنگاوی جێبهجێكردنی بڕیارهكه له ههولێر دهستیپێكرد.

 

ئهمڕۆ چوارشهممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر به رووداوی وت:

*پێشتر به تۆمهتی بێڕێزیكردن به سیمبوولهكانی نیشتمان، سكاڵا لهسهر ئێن ئاڕ تی تۆماركراوه.

*ئهمڕۆ به فهرمانی داواكاری گشتی بڕیاری داخستنی سهرجهم نووسینگهكانی ئێن ئاڕ تی له ههرێمی كوردستان دراوه.

*بڕیارهكه بۆ داخستنی سهرجهم نووسینگهكانیانه، بهڵام له ههولێر دهست به جێبهجێكردنی كراوه.

*ئهو هێزهی نووسینگهكهی داخستووه، پۆلیس بووه و فهرمانی دادگای جێبهجێ كردووه و هیچ پهیوهندییهكیشی به سیاسهتهوه نییه.

پێشتر كهناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكردهوه كه “هێزێكی پارتی ههڵیكوتاوهته سهر نووسینگهی كهناڵهكه له شاری ههولێر و سهرجهم كارمهندهكانیان كردووهته دهرهوه و دهستیان بهسهر نووسینگهكهدا گرتووه”.

لای خۆیەوە سهرچاوهیهك له كهناڵی ئێن ئاڕ تی به ی وت كه “پارتی دیموكراتی كوردستان دهسهڵاتی نییه له سلێمانی كهناڵهكهمان دابخات وهك چۆن له ناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی به ویستی خۆی نووسینگهكانی كهناڵهكهمان دادەخات”.

بابەتى تر

👤
Live: 168 Today: 421 📊 Click Here