ئومێد خۆشناو: سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی ئێن ئاڕتی له كوردستان داده‌خرێن

–
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه به بڕیاری داواكاری گشتی، نووسینگه‌كانی ده‌زگای میدیایی ئێن ئاڕ تی، له هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن و یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.
*پێشتر به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به سیمبوولهكانی نیشتمان، سكاڵا له‌سه‌ر ئێن ئاڕ تی تۆماركراوه.
*ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی داواكاری گشتی بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی ئێن ئاڕ تی له هه‌رێمی كوردستان دراوه.
*بڕیاره‌كه بۆ داخستنی سه‌رجه‌م نووسینگهكانیانه، به‌ڵام له هه‌ولێر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه.
*ئه‌و هێزه‌ی نووسینگه‌كه‌ی داخستووه، پۆلیس بووه و فه‌رمانی دادگای جێبه‌جێ كردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشی به سیاسه‌ته‌وه نییه.
پێشتر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه كه “هێزێكی پارتی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه له شاری هه‌ولێر و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانیان كردووه‌ته ده‌ره‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر نووسینگهكهدا گرتووه”.















Post Comment