رێككەوتنەكەی كراوە كارێكی باشە، بەڵام دەستكەوت نییە، تەنها وەستاندنی سیاسەتی چەوت و عینادییە
رێككەوتنی نەوت بەپێی ئەو واقعەی هەیە كارێكی باش بوو، دەربازكردنی كوردستان بوو لەدۆخێكی ی چەقبەستووی زۆر خراپ. دەكرێت رێككەوتنەكە بۆ ئەم قۆناغە بكرێتە بنەمای رێككەوتنێكی درێژخایەنتر. ئێمە وردەكاریی رێككەوتنەكە نازانین، بەڵام هەرچی بێت ئەوا ئەنجامی سیاسەتی چەوتی نزیكەی 12 ساڵی رابردووی حوكمڕانانی كوردستانە.
بەهۆی سیاسەتی چەوت و عینادیی و تێنەگەیشتن لەواقع، سەرباری منجڕییەكی زۆری بڕیاربەدەستانی كوردستان، بەڵام هیچ دەریچەو چارەسەرێكیان نەهێشتەوە، هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی بەغدا ئەم لاوازییەی هەرێم زیاتر بەدەرفەت بزانێت و فشارەكانی زیاتربكات، بۆیە ئەمڕۆ ئەم رێككەوتنە هەنگاوێكە بۆ پشودانی هەرێم و سەقامگیریی ی هەرێم و ی لەگەڵ بەغدا.
رەنگە راستكردنەوەی هەڵەی 12ساڵ بەبێ لێكەوتەی خراپ ئاسان نەبێت یان زۆر ئەستەم بێت، بەڵام هەورازو نشێوی 12 ساڵی رابردووی ناوچەكەو رووداوەكانی عیراق و هەڵوێستی ئەمریكاو ئەوروپا لەبارەی كوردو ناوچەكە، هەقە ئەزموونێكی زۆرباش بێت بۆ بڕیاربەدەستانی هەرێم تاوەكو خاڵێك لێرە دابنێن و چیتر لەپێناوی بەرژەوەندی شەخسی و حزبیی خۆیان ریسك بەچارەنوسی خەڵكی كوردستان نەكەن. ئەوەی لێرەدا گرنگە، رێككەوتنەكەی چەند رۆژی رابردوو بەنێوانگری ئەمریكا كراوە، دەكرێت سود لەو خاڵە وەربگیرێت و بكرێتە بنەمای سەقامگیریی سیاسی و ی.
ئەو رێككەوتنەی كراوە، راستە كارێكی باشە، بەڵام هیچ منەت نییە بەسەر خەڵكی كوردستان، چونكە ئەوەی ئەوان لەماوەی 12 ساڵی رابردوو بەخەڵكی كوردستانیان كردووە، با بەدەواری شڕی نەكردووە. چۆن رادەستنەكردنی نەوت و عینادی دەستكەوت نەبوو هەرچەند موزایەدەی پێوەدەكرا، ئاوهاش رادەستكردنەكە دەستكەوت نییە، چونكە نەوتی خەڵكی كوردستانەو بڕیاربەدەستان پێشتر بەهۆی زنجیرەیەك گرێبەستی زۆر خراپ نەوتەكەیان بۆ كۆمپانیاكان هەڕاجكردبوو، ئێستاش دوای ئەو هەموو منجڕیكردنە رادەستی بەغدای دەكەن. لەهەردوو حالەتدا دوای زیاتر لە 10 ساڵ بەرهەمهێنان دەبینین نەوت بۆ خەڵكی كوردستان نەبووە هۆكارێك بۆ پشتیوانیی سیاسی لەلایەن وڵاتان و هاوكات نەوت نەبووە هۆكار بۆ گەشەی ی كوردستان، بگرە بڕیاربەدەستان موچەشیان بۆ خەڵكی كوردستان پێ دابیننەدەكرد. بەڵێ نەوت دەردەكرا، دەفرۆشرا، بەڵام داهاتەكەی قەت شەفاف و دیار نەبووە، بۆیە ئەمڕۆ كە نەوت رادەستی بەغدا دەكرێت رەنگە جێگەی ئەسەف بێت، بەڵام لەرووی واقعیەوە كارێكی باشە، چونكە پێشتر نەوتەكە دەردەهات و داهاتەكەی دیارنەبوو موچە نەبوو، ئێستا كە دەدرێت بەبەغدا لانیكەم موچەكەی پێ دابیندەكرێت.
.















Post Comment