ئینتەرنێتی بێ بەرامبەر بۆ 50 قوتابخانەی حکومی لە کەرکوک دابین کرا

–
بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی دامەزراوە پەروەردەییەکان و پرۆسەی خوێندن، بە دەیان قوتابخانەی حكومی لە كەركوك، خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێبەرامبەريان بۆ دابین كرا.
بەڕێوەبەرایەتی و زانیارییەکانی کەرکوک، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكردەوە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بێبەرامبەری بۆ 50 قوتابخانەی حکومی دابینكرد، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی دامەزراوە پەروەردەییەکان و پرۆسەی خوێندن و بەهێزکردنی ژێرخانی دیجیتاڵی دامەزراوە پەروەردەییەکان لە پارێزگاكه و فراوانکردنی هەوڵەکان بۆ بە دیجیتاڵکردن.
رونیشیكردەوە، لە پلانی دایە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ قوتابخانەكان زیاد بکەن و بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانانەی دەستپێشخەرییەکە دەیانگرێتەوە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەشی یەکان دەربڕی بۆ ئەم هەنگاوە چۆنایەتییە، كە بەشداری دەکات لە باشترکردنی کوالیتی پەروەردە و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە دیجیتاڵییە مۆدێرنەکان بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و پەرەپێدانی تواناکانی خوێندکاران لە فێربوونی ئەلیکترۆنیدا.
ئاشكراشیكرد، پڕۆژەکە قوتابخانەکانی دیکەش لەخۆدەگرێت و بەپێی خشتەیەکی کاتی پەسەندکراو وردە وردە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن سەرجەم دامودەزگاکانی خوێندن لە کەرکوک دەگرێتەوە، بۆ هاندانی خوێندکاران بەمەبەستی پێشكەشكردنی ئاستێکی باشتر لەگەڵ زانیاری مۆدێرن و دیجیتاڵکردن.















Post Comment