پزیشكانی گشتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڕه‌شه‌ی‌ خۆپیشاندان و مانگرتن ده‌كه‌ن

پزیشكانی گشتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڕه‌شه‌ی‌ خۆپیشاندان و مانگرتن ده‌كه‌ن

جار بینراوە: (1.2K)

 
پزیشكانی گشتی دهرهوهی وڵات رایدهگهیهنن كه لهلایهن وهزارهتی تهندروستییهوه زوڵمیان لێدهكرێت و رایدهگهیهنن كه “بۆ داواكردن و گهڕانهوهی مافه رهواكانی خۆمان، دهستدهكهین به خۆپیشاندان و مانگرتن”.

 

پزیشكانی گشتی دهرهوهی وڵات له راگهیهندراوێكدا كه ئاراستهی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران، سهرۆكایهتی دیوانی ئهنجومهنی وهزیران و لایهنه پهیوهندیدارهكانـ لایهنه حكومی و حزبییهكان و سهرجهم سهرۆك فراكسیۆنهكانی كوردستانیان كردووه، رایانگهیاندووه كه: 
*ئێمهی پزیشكانی گشتی دهرهوهی وڵات كه ژمارهمان 53 دكتۆرین، لهژێر رۆشنایی مهرج و رێنمایهكانی وهزارهتی خوێندنی باڵادا پزیشكی گشتیمان تهواو كردووه له 2023- 2024 و یهكسانكردنهوهی بڕوانامهمان له ژێر مهرج و رێنمایهكانی وهزارهتی خوێندنی باڵا ئهنجامداوه و ئهندامین له سهندیكای پزیشكانی ههرێمی كوردستان.

*وهزارهتی تهندروستی و بهتایبهتی وهزیری تهندروستی لهپاش چهندین بهڵێندان بۆ جیانهكردنهوهی ناوهكانمان و چارهسهركردنی كێشهكان ئێستا ئاماده نییه بههیچ شێوهیهك لیستی ناوهكانی ئێمه هاوپێچ بكات بۆ بڕیاری دامهزراندنی پزیشكانی گشتی لهلایهن ئهنجومهنی وهزیران.

*ئهمه له كاتێكدایه وهزارهتی تهندروستی (ههڵساوه به بهرزكردنهوهی ناوی دهرچوانی ههڵگری رهگهزنامهی بیانی ئێرانی و لوبنان و سوری… هتد).
*ئهمه زوڵم و ستهمی وهزارهتی تهندروستییه بهرامبهر حهق و مافه ڕهواكانی ئێمه و جیاكردنهوه و وهدهرنانی ئێمهیه له پڕۆسهی دامهزراندنهكه.
*دهرچوانی پزیشكانی گشتی دهرهوهی وڵات بهم بڕیارهی وهزارهتی تهندروستی ناتوانن هیچ پلهبهندییهكی پزیشكی ببڕن و له هیچ نهخۆشخانهیهكی حكومی و تایبهتدا كاربكهن، بهمهش كۆتاییی به ژیانی پزیشكی ئێمه هاتووه.
*له پاش 18 ساڵ خوێندن و شهونخونی و ههوڵدان و زیاتر له شهش ساڵ له وڵاتی غهریبیدا بێگوێدانه هیچ یاساو و رێسا و ویژدانێك ئهم زوڵمه بهرامبهر ئێمه كراوه.

*داوا له وهزارهتی تهندروستی و وهزیری تهندروستی و لایهنه پهیوهندیدارهكان دهكهین، لیستی ناوهكانمان هاوپێچ بكرێت بۆ بڕیاری دامهزراندنی پزیشكانی گشتی ئهنجومهنی وهزیران بۆ ساڵی 2024.

*له دوای بهرواری  2025/10/5 دهست دهكهین به خۆپیشاندان و مانگرتن له بهردهم ئهنجومهنی وهزیران و وهزارهتی تهندروستی، بۆ داواكردن و گهڕانهوهی مافه رهواكانی خۆمان.

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,334 📊 Click Here