ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مووچه‌ی مانگی ئاب و مانگه‌كانی دیكه‌ش بۆ هه‌رێم خه‌رج بكرێت

وتیشی: “به‌م جۆره‌ش هیچ ئاسته‌نگێك نه‌ماوه له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتووی هه‌رێمی كوردستان و به‌بازاڕكردنی له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه جگه له‌و به‌شه‌ی به ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ ته‌رخانكراوه.
دڵنیایی به هه‌موو لایه‌كیش دا كه “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه كردووه”.
لای خۆیه‌وه ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رایگه‌یاند كه “وا چاوه‌ڕان ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه، ئیتر سه‌قامگیری له ناردنی ماف و مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێته‌كایه‌وه و چیتر مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بێبه‌ش نه‌كرێن له وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان له كات و ساتی خۆی هاوتای مووچه‌خۆرانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق”.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران “ئاماده‌یی خۆی دووپات كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پابه‌ندیه‌كانی خۆی له‌پێناوی دابینكردنی مووچه و شایسته‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان”.
له بڕگه‌ی دووه‌م و كۆتاییدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دواپێشهاتی دۆسیه‌ی پۆلێنكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی كرا.
له‌مباره‌یه‌وه سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌وردی دواپێشهاته‌كانی خسته‌ڕوو و لایه‌نی ده‌ستووری و یاسایی‌ی بابه‌ته‌كه‌ی به‌وردی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران شیكرده‌وه. دواتر ئه‌ندامانی دیكه‌ی شاندی دانوستانكار به درێژی ورده‌كاریی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیان سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌ی ڕوونكرده‌وه.
دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جارێكی تر ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته پشتبه‌ست به یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵ و یاسای بودجه‌ی گشتی فیدڕال و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، وه‌ك له دوا یاداشتی یاسایی شاندی دانووستانكاری هه‌رێم هاتووه و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ كراوه.
له هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری دارایی و ئابووری ڕاسپارد كه به زووترین كات، بڕی 120 ملیار دیناری دیكه، وه‌ك به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی بۆ مانگی ته‌مووزی ساڵی 2025 بخه‌نه سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتی به ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئاماده‌یی نیشان درا بۆ هاوئاهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه وه‌زارییه شه‌ش كه‌سییه‌ی، كه بۆ بابه‌تی داهاته نانهوتیهكان له به‌غدا پێكهێنراوه.















Post Comment