ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت کۆدەبێتەوە

جار بینراوە: (1.7K)

_

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی ڕێككەوتننامەی سێ لایەنەی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان، تایبەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ڕۆشنایی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی هەمواركراو و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا دەخرێتە ڕوو.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، لە بڕگەیەكی دیكەدا، دواپێشهاتی دۆسیەی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی دەخرێتە ڕوو.

بابەتى تر

👤
Live: 73 Today: 1,334 📊 Click Here