سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: پشتیوان و پشتگیری مافی چارەی خۆنووسینین بۆ گەلی فەڵەستین

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: پشتیوان و پشتگیری مافی چارەی خۆنووسینین بۆ گەلی فەڵەستین

جار بینراوە: (1.7K)

_

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، تەواوی پشتیوانیی و پشتگیری خۆی بۆ مافی چارەیخۆنووسین بۆ گەلی فەڵەستین و دامەزراندنی دەوڵەتەکەی لە چوارچێوەی ڕەوایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەکان دووپات دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: هه‌رێمى كوردستان به گرنگييهكى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكان ده‌رباره‌ى فه‌ڵه‌ستين ده‌ڕوانێت. 

سەرۆکایەتییەکە دەڵێت: ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتیوانیی و پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌یخۆنووسين بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و ياسا نێودهوڵهتييهكاندا، دووپات دهكهينهوه.

ئاماژە بەوەشکردووە، ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو ئازادی‌دا دهڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فه‌ڵه‌ستينمان له هه‌رێم هه‌يه.

هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى کوردستان ده‌كاتەوە كه “شه‌ڕ و كوشتار هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر ناكات.” 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسووده‌ييدا بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييه‌كان و ياسا نێودهوڵهتييهكان مافى ڕه‌واى گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسايش و ژيانى شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,432 📊 Click Here