کۆمپانیای نەوتی باکوور: نەوتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ وەردەگرین و هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیای دەکەین

کۆمپانیای نەوتی باکوور: نەوتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ وەردەگرین و هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیای دەکەین

جار بینراوە: (1.6K)

-

کۆمپانیای نەوتی باکوور رایدەگەیێنێت، نەوتی هەرێمی کوردستان لە زاخۆ وەردەگرن و هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیای دەکەن، ئاماژە بەوەشدەکات، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی 2025، سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە رووداوی راگەیاند، “نوێنەری کۆمپانیاکەیان بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی تایبەت بە رێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر، بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکاندا کردووە”.

وەک سەرچاوەکە ئاماژەی پێکردووە، “نەوتی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ و بەبێ گەڕاندنەوەی بۆ کەرکوک، لە رێگەی بۆرییەوە هەناردە دەکرێت، کۆمپانیای نەوتی باکوور لە زاخۆ وێستگەی وەرگرتنی هەیە و لەوێ نەوتەکە وەردەگرێت، پاشان هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیای دەکات”.

لەبارەی کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت سەرچاوەکە وتویەتی، “تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە، بەڵام دوای پەسەندکردنی رێککەوتنەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، کە سبەی سێشەممە بەڕێودەچێت، رەنگە هەناردەکردنەوە دەستپێبکاتەوە”.

وتیشی، “نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک هەناردەی بەندەری جەیهان ناکرێت، بەڵکو تەنیا نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 140 Today: 1,334 📊 Click Here