دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێدەکاتەوە

دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێدەکاتەوە

جار بینراوە: (1.4K)

-

بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵ حكومەتی ھەرێم دەستی بەدابینكردنی نەوت كردووە، ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ دابەشکردنی چاوەڕوانی رێنمایی دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی 2025، ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر بە میدیای پارتی راگەیاندووە، “ئەمساڵ حكومەتی ھەرێم دەستی بە دابینكردنی نەوت كردووە و رۆژانەش نەوتمان بەدەستدەگات”.

ئاماژەی بەوەکرد، “چاوەڕواندهكرێت رێنماییمان بۆ بێت، بۆ ئەوەی پێش كۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داھاتوو، دەست بەدابەشكردنی نەوت بكهین”.

ئاری کاکەشین وتی، “ھاوشێوەی ساڵی رابردوو، لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكەینو دواتریش لەناوشار دەستپێدەكەین”.

وتیشی، “ئەگەر نەوتی پێویست بەردەست بێت، لەگەڵ ناوچە شاخاوییەكان لەناوشاریش نەوت دابەشدەكەین، بۆیە حكومەتی ھەرێم پاڵپشتی لەنرخ دەكاتو بە نرخێكی گونجاو نەوتەكە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەكەین، بهڵام تائێستا نرخ دیارینهكراوه”.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,432 📊 Click Here