بە ئارامیی لەسەر ئاشتیی دەدوێین
هەنگاونان بەرەو ئاشتیی، ململانێ و توندوتیژییەکان کەمدەکاتەوە، گرێکوێرەی چارەسەرکردنی کێشەکان دەکاتەوە، ڕێگای گەیشتن بە پێشهاتە ئەرێنییەکان ئاساندەکات، کلیلی کردنەوەی هەموو ئاڵۆزییەکانە.
لە تەواوی دونیادا ئاشتی واتە کۆتاییهێنان بە جەنگ و ڕاگرتنی، لەگۆڕنانی بیری توندڕەویی و دەمارگیری و توندوتیژیی، ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و لەباری دوور لە ململانێ و دڵەڕاوکێ، سەقامگیریی بۆ کۆمەڵگاو وڵات دابیندەکات، گەشەیەکی دیموکراسیانەی پێدەبەخشێت، سیستەمێکی یە بۆ سەلامەتیی گەشەسەندنی مرۆڤایەتیی.
چۆن پەیامی ئاشتی بڵاوبکەینەوە؟
ڕێخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤ پێویستە زۆرترین هەنگاویان بۆ بڵاوکردنەوەی چەمکی ئاشتیبێ، بۆ تێگەیشتن و کارپێکردنی لە تەواوی بوارو پایەکانی وڵاتدا، تا بکرێتە سیستەمێکی جێگیرو کار لەسەر ڕەهەندەکانی بکرێت، ئەرکی ڕێکخراوەکانە ئەم هۆشیارییە بۆ گەشەو بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگا ئەنجامبدەن.
دابینکردنی ئاشتیی! تەنیا کۆتاییهێنان بە جەنگ و ململانێ سەربازییەکان ناگرێتەوە، بەڵکو ئاشتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و هەموو ڕووە جیاوازەکانی تری کۆمەڵگا دەگرێتەوە لەڕووی سەقامگیری و ئاسایش و بەرقەراربوونی تەواوی کایەکان و نەهێشتنی پشێوییەکان.
چۆن بتوانین کلتوریی ئاشتیی بپارێزین و دەستی پێوەبگرین؟
چۆن هاوسەنگیی ڕاگرین لە ڕەنگدانەوە ئەرێنییەکانی ئەم چەمکە؟
(ڕێزگرتن لە تەواوی ڕاو بۆچوون و ڕەهەندە جیاوازەکان، پێکەوەیی و هاوئاهەنگیی لە کارکردن، تێگەیشتن لە چەمکی ئاشتی لە هەموو جومگەکان و کارپێکردنی، یەکییەتیی لە بەدەنگەوەچوونی کێشەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە، وەلانانی دوژمنداری و دووبەرکیی و، نزیکیی و ی دۆستایەتیی) هاوسەنگیی لە بوونی ئاشتیدا ڕادەگرن.
سەقامگیری ئاشتیی هەر وڵاتێکیش دەبێتە هۆی گەشەسەندنی هزریی و سیاسی و زانست و پەروەردەو ئاکارو، خەونەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکان بەدیدێنێ.
با چیتر نەبینە قوربانیی جەنگ و ململانێکان و بەهۆیەوە ئاشتیمان لەبیربچێتەوەو ڕێگاکایمان لێ ون بێت، نەفرەتکردن لە جەنگ و شەڕانگێزیی، بە هێمنیی و ئارامیی ئاشتیمان بۆ وەدەستدێنێ.
ـــــــــــــــــــــ















Post Comment