لەمەودوا رووماڵی تاوان لە تەواوی میدیاکان قەدەغەیە

_
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، رێگا بە هیچ كەناڵ و پەڕەیەکی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت رووماڵی تاوانەکان بکەن.
لە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “لەمەودوا رێگا بە هیچ كەناڵ و پەڕەیەکی تۆڕی كۆمەڵایەتی نادرێت، دیمەن و ی رووداوی تاوان و تۆمەتباران و شوێن و كاتی تاوانەكان بڵاوبكەنەوە و رووماڵی بکەن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم گشتاندنە لەسەر بنەمای داواكارییەكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە، كە تێیدا داوای كردووە، بۆ پاراستنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیی ژیانی خەڵك و نەقۆستنەوەی رووداوەكان بۆ دووبەرەكیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، رێگا نەدرێت رووماڵی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی تاوان و تۆمەتباران بكرێت، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی گشتیی و ئاسایشی تاك و كۆمەڵگە، رێزگرتن لە رێرەوی لێکۆڵینەوە یاساییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ.















Post Comment