جێگری سەرۆکی فەلەستین: پەسەندکردنی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەنگاوێکی گرنگە

جێگری سەرۆکی فەلەستین: پەسەندکردنی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەنگاوێکی گرنگە

جار بینراوە: (1.4K)

- AFP

لەدوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بۆ چارەسەر و کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، بە مەرج دەنگ بە دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان درا و لەبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەو وڵاتە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمرۆ هەینی 12ی ئەیلولی 2025، حسێن ئەلشێخ، جێگری سەرۆکی فەلەستین، پێشوازی لە بڕیارەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی و بڕیارەکەی بە “هەنگاوێکی گرنگ بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری” ناوبرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رێککەوتنەکە گوزارشت لە ئیرادەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان، هەروەها هەنگاوێکی گرنگ پێکدەهێنێت بەرەو کۆتایی داگیرکاری و بەرجەستەکردنی دەوڵەتی سەربەخۆمان بەدرێژایی هێڵەکانی ساڵی 1967 و پایتەختەکانی قودسی رۆژهەڵات”.

بابەتى تر

👤
Live: 110 Today: 1,049 📊 Click Here