عه‌لی حه‌مه ساڵح: مووچه‌ی شه‌ش مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه‌وتوه‌ته تونێلێكی تاریك

عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی رایگه‌یاند كه مووچه‌ی شه‌ش مانگی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كه‌وتوه‌ته تونێلێكی تاریك، هۆشداریش ده‌دات و ده‌ڵێت: “ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌م مه‌ترسیه تێبگه‌ن..”.
عه‌لی حه‌مه ساڵح كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: “گرێ گه‌وره‌كه نه‌وته…عێراق ده‌ڵێ: 16 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بدرێت و ئه‌مه به‌نووسراوی فه‌رمی ده‌كه‌ین. هه‌رێم ده‌ڵێ: ڕێككه‌وتنی سێ قۆڵی (كۆمپانیا و هه‌رێم و عێراق) له‌كاتی ناكۆكی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كلایی بكاته‌وه… عێراق ناچێته ژێرباری… ده‌ڵێ: به‌یاسای عێراقی..”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشنیاری كردووه كه “هه‌رێم به پێی نوسراوێكی فه‌رمی نه‌وته‌كه هه‌نارده‌بكات و به‌گه‌ره‌نتی 16 دۆلار… ئه‌مه هاوكار ده‌بێت بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر داهات”.
هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی “دواخستنی خزمه‌ت ناكات، ده‌كه‌وێته نێوبانگهشهی هه‌ڵبژاردن؛ دواتریش حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر.. كه‌واته: كێشه بۆ مووچه‌ی شه‌ش مانگه..”.
عه‌لی حه‌مه ساڵح له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌پرسێت “ئه‌گه‌ر مووچه‌ی شه‌ش مانگ نه‌درێت؛ به‌دیلی هه‌رێم چیه؟”.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 10ی ئه‌یلوله، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی تهمموز و ئابی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنیان دیار نییه.















Post Comment