سۆران عومه‌ر: له‌ دوای 21ی ئاب برینێكیان كرده‌ جه‌سته‌ی سلێمانی كه‌ له‌بیرناكرێ و ساڕێژیش نابێت

سۆران عومه‌ر: له‌ دوای 21ی ئاب برینێكیان كرده‌ جه‌سته‌ی سلێمانی كه‌ له‌بیرناكرێ و ساڕێژیش نابێت

جار بینراوە: (1.1K)


سۆران عومهر سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگهری له پهرلهمانی عێراق رایگهیاند كه له دوای 21ی ئاب له ململانێی دوو ئامۆزادا كه دهبابهو باجهرو درۆنی تێدا بهكارهێنرا، مهترسیدارترین شێوازی تۆقاندنیان نیشان دا، برینێكیان كرده جهستهی سلێمانی كه لهبیرناكرێ و ساڕێژیش نابێت.

سۆران عومهر سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگهری له پهرلهمانی عێراق له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند كه سهردانی هاوڕێ ڕهحمان غهریب-ی كردووه و “گفتوگۆمان  لهسهر زۆر پرسی پهیوهست به ئازادی ڕادهربڕین و مافهكانی مرۆڤ كرد، ئهو ئازادی و مافهی كهله 2025 دا به دهبابهو درۆن گوزارشتی لێ دهكرێ و كردویانهته قۆناغی تۆقاندن و جڵهوكردن!”.

 سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵ نووسیویهتی: “له دوای 21ی ئابی ئهمساڵ سلێمانی له ململانێی دوو ئامۆزادا كه دهبابه و باجهر و درۆنی تێدا بهكارهێنرا، مهترسیدارترین شێوازی تۆقاندنیان نیشان دا، برینێكیان كرده جهستهی ئهم شاره كه لهبیرناكرێ و ساڕێژیش نابێت”.

بۆ دهسهڵاتدارانیش دهڵێت: “دڵنیابن ئهو بێدهنگیهی باڵی بهسهر میدیا و كۆمهڵی مهدهنی و شهقامدا كێشاوه به سهركوت بێ یان به ئیراده كڕین یان جڵهوگرتن ئێوه تێیدا براوه نین، چونكه زۆر شانازیتان دۆڕاندووه!”.

ئهوهشی خستووهتهڕوو كه “ئهمریكا و بهریتانیا و وڵاتانی ئهوروپا بهرپرسیارن لهو چهكانهی به یهكێتی و پارتیه، ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێمیش بهرپرسه له ههموو ئهو چهكدارانه كه ههرلایهكیان ئهویتر تۆمهتبار دهكات به ههوڵی تیرۆر و دادگاش بهكاردههێنن بۆ حوكمدانی یهك”.

جهختی لهوهشكردووهتهوه كه “ئهمهی ئێسته دهگوزهرێ مهترسیدارترین قۆناغه بۆ ئاسایش و سهلامهتی و پرسی ئازادی ڕادهربڕین و مافهكانی مرۆڤ! كهی بیانهوێ بهدۆسێیهك لهگاڵتهجاڕیهكدا كهناوی دهنێن دادگایی زیندانیت دهكهن یان لهكردهوهیهكی تهمومژاویدا ماتۆڕ سوارێكت بۆ دهنێرن یان درۆنێكت لێ دهدهن و ئهیخهنه سهر وڵاتێكی دراوسێ!”.

سۆران عومهر راشیگهیاندووه كه “ئهو دۆسێی كه سهرۆك حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی پێ دادگایی دهكهن گوایه وێنهی ئافرهتێك گیراوه! ئهگهر لهسهر ئهو بابهتانه خهڵك دادگایی بكرێ ئهوه كهسانێكی زۆری ناو ههندێ دهزگای ئهمنی دهبێ لهسهری لهسێداره بدرێن!”.

بابەتى تر

👤
Live: 22 Today: 50 📊 Click Here