حشد الشعبي: لە شەڕ دژی داعشەوە بۆ دروستکردنى دەوڵەت لە ناو عێراقدا

حشد الشعبي: لە شەڕ دژی داعشەوە بۆ دروستکردنى دەوڵەت لە ناو عێراقدا

جار بینراوە: (13.4K)

هاوڕێ فاتیح

لەدواى ساڵى ٢٠١٤  کاتێک داعش بە شێوەیەکی بەرفراوانی هاتە ناو عێراق و زۆر بەخێرای موسڵ و تیکریت و بەشێکی زۆری ناوەندی و باکووری وڵاتەکەیان گرت، حەشد لەسەر بنەماى فتوایەکى مەرجەعى باڵاى شیعەکان دامەزرا  بەڵام ئەوەی کە ئاشکرا نەبوو ئەوکات ئەوەیە کە حشد شعبی تەنها دژی داعش شەڕى نەکرد ، بەڵکو بە شێوەیەکی سیستەماتیکی دامەزرا بۆ ئەوەی «دەوڵەتی دووەم» لە ناو دەوڵەتی عێراق دروست بکات، بەهێزى  پارە و نەوت.

لە ١٣ی حەزێران ٢٠١٤، ئایەتوڵا علی سیستانی فەتوایەکی دەرکرد و گوتی: «هەر کەسێک توانای، هەیە بەرپەرچی داعش بداتەوە بێتە نێو ڕیزەکانى حەشد». بەڵام  تەنها ٧٢ کاتژمێر دوای فەتواکە، بە شێوەیەکی نافەرمی فەرمانێک لە تاران هات: «ئەندامەکانى بدر، عەسائب ئەهلولحەق، کەتائب حیزبوڵڵا، خۆیان خستە ناو ئەو هێزەوە کە پاڵپشتى ڕاستەوخۆى حکومەتى عێراق و هاوپەیمانانى هەبوو». ئەمەش واتە فەتوایەک کە بە ناوی «شەرعی» دەرکرا بەکارهێنرا، بە شێوەیەکی زۆر لێزانانە لەلایەن ئێرانەوە  ڕاستەوخۆ ٦٠–٧٠ ملیار دۆلار و ٢٣٠ هەزار چەکدار لە ناو عێراق بەدەست بهێنێت ، بە ناوی «حشد».

لە ٢٠١٦ تا ٢٠٢٥، بودجەی فەرمی حشد الشعبی لەناو بودجەی فەرمی عێراق کە ٣٥ ملیار دۆلار زیاترە لە چو هەموو وەزارەتەکان و بەڕێوبەڕایەتیەکان، بە شێوەیەکی بە زۆرتین خەرجى هەژمار دەکرێت لە عێراقدا، بڕى زۆرێک لەو داهاتەى کە بە ژمارەش نەزارنراوە ، ٨٦٪ بۆ کەتائب و عەسائب و بدر دەڕوات، کە بە شێوەیەکی فەرمی بە «شەبەکەی ئێران» ناسراون .

لە ٢٠١٧ تا ٢٠٢٥، حشد الشعبی بە پێ ئەو زانیارینە کە دزەى پێکراوە  ٤٧٥ دادگاى سەربەخۆی دروست کردووە کە تایبەتە بە خوودى ئەو کار و بارانەى کە خۆی جێبەجێى دەکات، و ١٢٧ کەس بە ناوی «داعشی» بە بێ مەحکەمە لەسێدارەدراون. لە هەمان کاتدا، ٢٣٠٠٠ کەس بە ناوی «دەستگیرکردنی داعش» دەستگیرکراون، بەڵام تەنها ٣٪ دۆسیەیان بە شێوەیەکی ڕوون هاتووەتە دادگا. ئەمەش واتە حشد نە تەنها شەڕی داعشی کردووە، بەڵکو شەڕی «دەوڵەتی عێراق»ی کردووە، هەموو ئەو کەسانەى کە نەیار و لە سەر هەمان ئاڕاستەى ئەو کار ناکەن ئەو دادگاى کردوون و دواتریش یان زیندانى هەتا هەتاییان بەسەردا سەپێنراوە یاخود کوژراون

لەبەر ئەو هۆکارانەیە پێموایە کە حەشدى شەعبى یەکێکە لە مەترسییە گەورەکان لە عێراقدا و داهاتووى هەموو پێکهاتەکانى عێراق دەخاتە مەترسییەوە و ئەرکى هاوپەیمانان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییە هەموو ئەو کوتلە و لق و قۆپانەى کە لە چوارچێوەى حەشدا کۆکراونەتەوە بخاتە لیستى تیرۆرەوە تاوەکو ڕێگرى بکات لەوە ئەگەر بێت و ووشەى خەشد یاخود قەوارەکەشى هەڵوەشایەوە یان نەما ئەو گروپ و تاقمانە نەتوانن خۆیان بخەنە پاڵ هیچ گروپ و هێزێکى تر

بابەتى تر

👤
Live: 107 Today: 645 📊 Click Here