تاوانبارە تاریکەکان لە ناو ئێمەدا و ئامرازەکانی پروپاگەندە

تاوانبارە تاریکەکان لە ناو ئێمەدا و ئامرازەکانی پروپاگەندە

جار بینراوە: (52)

پێش ئەوەی کەسێک پلانی کردارێکی خراب دابنێت، لەوانەیە بۆ ماوەیەکی درێژ بیری لە هەموو شتێک کردبێتەوە، بۆ نموونە لە بارەی تەقەکردنی هەڕەمەکی لە خەڵکی . هۆکاری تاوانبار کە لەوانەیە نەزانراو بێت؛ بەڵام لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەوە ڕوون دەبێتەوە کە ئەم کەسانە بەزۆری ڕەفتارێکی نەرێنییان هەبووە کە تاوتوێی ئەم بابەتەیان کردووە و لەپێشدا ناسینەوەی تاوانباری تەقەکردنی گشتی لە پێش ڕووداوەکەدا بە قورس لەقەڵەم دەدەن بەتایبەت ئەگەر تەمەنی کەم بێت. بەڵام ئاشکرایە هەندێک ڕێگای بیرکردنەوە و ڕەفتار هەیە کە بە درێژایی کات دەرکەوتوون و پەروەردکارانیش ڕووبەڕووی ئەم ڕەفتارانە دەبنەوە چونکە کاتێکی زۆر لەگەڵ خوێندکاران بەسەر دەبەن. دایک و باوکیش ئاشنای هەر یەکێک لەم ڕەفتارانەن. هیوای ئەوەیە کە ئەو منداڵانەی ئەم سیفەتانە نیشان دەدەن لە کۆتاییدا لەگەڵ گەشەیان ئەم ڕەفتارانەیان نەهێڵن.

هەندێک لە منداڵان ئەم ڕەفتارانەیان نامێنێت؛ بەڵام هەندێکیان ناگۆڕێن و دەتوانن زیان به دەوروبەریان بگەیەنن. کاتێک ئەم ڕەفتارانە توند دەبن، گرنگە بەدوای یارمهتیدا بگەڕێین، و ئێمە ناتوانین چاوەڕێ بین تا کردارێکی زۆر خراب ڕوو بدات. کاتێک کەسێک لە تەمەنێکی بچووکدا تاوان دەکات، ئهوە نیشانەیە بۆ ئەوەی کە کێشەیەک هەیە؛ مەرج نییە کردارێکی تەقەکردنی ڕەشۆکی، بەڵکو دەشێ ڕەفتاری ئەم کەسانە زیانی دارایی، سۆزی و جەستەیی بە کەسانی تر بگەیەنێت. ئەو کەسانەی سیفەتی سیانەی تاریکییان هەیە، لەوانەیە درۆ بکهن و هەروەها کەسانی تر تۆمەتبار بکهن لەبەرامبەر نەگبەتییەکانیاندا. لەوانەیە دایک و باوک و مامۆستایان نەتوانن هەندێک لەو بڕیارانه کۆنترۆڵ بکهن کە منداڵەکان دەیدەن؛ لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە هەندێک نیشانەی ئاگادارکردنەوەیان تیبینی کردبێت.

هەرچەندە سیفەتەکانی سیانەی تاریک بە درێژایی کات دەردەکەون، بەڵام ناتوانین ئەو منداڵانەی هەندێک لەم سیفەتانه نیشان دەدەن بە “تاوانبار” ناوزەد بکهین، چونکە هێشتا هیچ تاوانێکیان نەکردووە. چونکە منداڵەکان هێشتا بچووکن، لەوانەیە هێشتا لە پرۆسەی ناسینی جیهاندا بن و دەشێ لەگەڵ گەورەبوونیان تێگەیشتن و هاوخەمی زیاتریان لا پەیدا ببێت. ئهوان دەتوانن بن به کەسێکی باش و گەشەیانکردووە، بۆیە گرنگە پشتیوانیان بین و کاریان لەگەڵ بکهین، بەبێ ناوزەدکردنی منداڵان بە شێوەیەکی نەڕێنی. منداڵان بوونەوەری ناسکن و دەبێت بەو پێیە پەروەردەیان پێبدرێت. کاتێک منداڵێک لەدایک دەبێت، خەڵک هەوڵ دەدەن بدانن کە ئایا منداڵەکە کێشەی فێربوون، ناتەواوی جەستەیی، یان کێشەی سۆزی هەیە یان نا.

هەروەها پێویسته هەوڵ بدەین دڵنیابینەوە لەوەی هەر کێشەیەک ترامان ناسیوەتەوە کە منداڵەکە بە دەستیەوە دەناڵێنێت تا نەتوانن زیان بە هاوپۆلەکانیان بگەیەنن یان زیان بە خۆیان بگەیەنن، چونکە لە تەمەنی بچووکدا هیچ هەستی بەرپرسیاریتییان نییە و ئەم هەسته لەگەڵ فێربوون و گەورەبووندا دێت. سیستەمی تەندروستی دەروونی پێویستە باشتر بکڕێت. پێویسته پشکنینی توندوتۆڵ لەبارەی باکگراوندی کەسەکەوە بکڕێت و پێویسته یاساکانی چەک چاویان پێدا ببخشێنرێتەوە. هەروەها پێویسته زیاتر سەرنج بدەینه سەر ناسینەوەی هەندێک لە “هەڵە”کانی پرۆسەی بیرکردنەوە. ئیمه هەموومان زانینی پێویستمان هەیە لەسەر چۆن یارمهتیدانی ئەو منداڵانەی کە سیفەتێکی زیانبەخش نیشان دەدەن. دەتوانین ڕێنمایی منداڵەکان بکهین و بەو هیوایەی لە داهاتوودا ژمارەی زۆرتری سیفەتە باشەکانیان پەرهبستێنێت. هەمیستە بە هەستیاری و میهرهبانییەوە ئەم ئەرکه لە ئەستۆ بگره.

لەمی بەشەی بیرکردنەوەی تاوانبار لەبەرامبەر بیرکردنەوەی تاوانباری ئەلیکترۆنیدا، دەڕوانینە بیرکردنەوەی تاوانباری ئەلیکترۆنی و بیرکردنەوەی تاوانبار. دەروونناسی تاوانبار، کە بە دەروونناسی تاوانکاریش ناسراوە، بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە بیرکردنەوە، دیدگا، کردار و ئامانجەکانی ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە ڕەفتاری ی تاوانکاری. ئەم لێکۆڵینەوەیە بە مڕۆڤناسی تاوانکارییەوە هەیە و قووڵ دەچێتەوە ناو ئەو هۆکارانەی وا لە کەسێک دەکات ببێت بە تاوانبار. هەروەها، لێکۆڵینەوەکە تەرکیز دەکاتەسەر کاردانەوەکانی کەسێک دوای ئەوەی تاوانێکی کردووە. دەروونناسانی تاوانبار بەزۆری بانگ دەکرێن بۆ شایەتەحاڵی لە دادگا، چونکە تێگەیشتنێکی قووڵیان لە بیرکردنەوەی تاوانبار، جۆری جیاوازی دەروونپزیشکی هەن و ئهمانەش ڕەفتاری تاوانکاری لەخۆ دەگرن. دەشێ ڕەفتاری تاوانکاری هەر جۆرە ڕەفتارێکی دژه کۆمەڵایەتی بیت کە سزای یاسایی و کۆمەڵایەتی دەەیگریتەوە. بەڵام ناسینەوەی بیرکردنەوەی تاوانبار تا ڕادەیەک سەخته.

لە سەردەمی تەکنەلۆجیا و زانیارییە خێراکاندا، تێگەیشتن لە چۆنیەتی جڵەوکردنی ڕای گشتی و ناسینی لایەنە نائاگاکانی دەروونی مرۆڤ بووەتە یەکێک لە بابەتە هەرە گرنگەکانی بواری دەروونناسی و ڕاگەیاندن. پروپاگەندە و ڕەفتارە کاریگەرەکان تەنیا گواستنەوەی زانیاری نیین، بەڵکو هونەری ئاراستەکردنی بیرکردنەوە و ڕەفتاری کۆمەڵگەن لە ڕێگەی کارکردن لەسەر لایەنە تاریک و شاردراوەکانی زەینی مرۆڤەوە. پروپاگەندە وەک دیارترین و کاریگەرترین دیاردەی و ڕاگەیاندنی جەماوەری لە سەردەمی نوێدا، لە ڕێگەی زنجیرەیەک ئامرازی دەروونی، زمانەوانی و ستراتیژیی وردەوە هەوڵی کاریگەریخستنە سەر هۆشی گشتی و جڵەوکردنی ڕەفتار و بیرکردنەوەی کۆمەڵگە دەدات. پروپاگەندەچی هەمیشە هەوڵ دەدات چەندین مێکانزمی تایبەت بەکار بێنێت بۆ ئەوەی زۆرترین شوێنکەوتوو بەلای ڕوانگە و ئامانجەکانی خۆیدا ڕابکێشێت. لە نێو هەموو ئەم ئامرازانەشدا، پێشنیار و هاندانی دەروونی بە گرنگترین و بنەڕەتیترین پایە دادەنرێن، کە لە هێز و کاریگەرییە کارگەرەکەیاندا هاوتای یەکترن. پروپاگەندەچییەکان هاندەری ی خەڵکن بۆ ئەوەی هەموو ئەو بیرۆکە، ئاراستە و گانەی پێیان دەگوترێت، بە بێدەنگی و بەبێ خستنەژێر پرسیارەوە قەبووڵی بکەن. ئەم پرۆسەی هاندانە بە شێوازێک دادەڕێژرێت کە وا لە تاک دەکات بەبێ پەنابردن بۆ بیرکردنەوەی لۆژیکی، بەراوردکاری عەقڵانی یان شیکارکردنی سەربەخۆ، سەرجەم پێشنیارەکان وەربگرێت و بە تەواوی بڕوایان پێ بهێنێت.

لە درێژەی ئەم پرۆسەیەدا، هاندان تەنیا دەستکاریکردنی بیرۆکەکان نییە، بەڵکو کارکردنە لەسەر دروستکردنی هاوسۆزییەکی کوێرانە لە نێوان پروپاگەندەچی و شوێنکەوتووانیدا. کاتێک تاکەکان ڕادەهێنرێن کە قسە و داواکارییەکان بەبێ خستنەژێر پرسیار قەبووڵ بکەن، توانای ڕەخنەگری لە نێو کۆمەڵگەدا بەرەو سڕبوون دەچێت. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە تاکی کۆمەڵگە ڕاستییەکان بەو شێوەیە ببینێت کە پەیامدارەکە دەیوێت، نەک بەو شێوەیەی کە لە واقیعدا هەن. ئامرازی پێشنیار لێرەدا دەبێتە پردێک بۆ پەڕینەوە لە ئاستی عەقڵانییەوە بۆ ئاستی سۆزداری، کە تێیدا ڕاستییەکان بەهاکەیان لەدەست دەدەن و تەنیا بەهای سۆزداریی پەیامەکە دەمێنێتەوە.

لە لایەکی ترەوە، زمانی گ، جۆری وشەسازکردن و شێوازی دەربڕین بەشێکی بنەڕەتی و یەکلاکەرەوەیە لە دروستکردنی کاریگەریی بەردەوام لەسەر زەینی وەرگر. پروپاگەندەچی هەمیشە ئەم ئامرازە بەکار دەهێنێت بە کردنی چەند قسەیەکی ئەرێنی و سەرنجڕاکێش کە مەبەست لەوان ڕاکێشان و دڵنیاکردنەوەی کۆمەڵێک خەڵکە لە دروستیی پەیامەکە. بۆ بەدیهێنانی ئەمەش، هەمیشە زمانێکی ڕەوان، ئاشنا و سادە لە ئاخاوتن و داڕشتنەکانیدا بەکار دەهێنێت تا دەستڕەسی و تێگەیشتن بۆ هۆشی هەموو چین و توێژەکان ئاسان و بێئاڵۆزی بێت. هەروەها بە دروستکردنی کەشێکی دەروونی کە وادەکات وەرگر ناتوانێت واقیعی ڕاستەقینە پەسەند بکات، بیبینێت یان ڕەخنەی لێ بگرێت، پروپاگەندەچی لەتوانایدا دەبێت جەماوەرێکی فراوان و ژمارەیەکی زۆری شوێنکەوتوو لە دەوری گەکەی خۆی کۆ بکاتەوە.

کاتی قسەکردن لەسەر کاریگەریی دەروونی و شێوازەکانی ڕەفتاری مرۆڤ، دەبێت ئاماژە بەو پێکهاتە دەروونییانەش بدرێت کە لە زانستی دەروونناسیدا بە خەسڵەتە سیانە تاریکەکان یان چەمکە فراوانەکانی سیاسەتی زەینی دەناسرێن. وەک لە توێژینەوەکانی تایبەت بە دەروونناسیی تاریکدا هاتووە، لەوانەیە کەسێک خەسڵەتێکی دیاریکراوی هەبێت وەک نارسیسیزم، بەڵام خەسڵەتەکانی تریشی تێدا بەدی بکرێت. توێژینەوە هاوچەرخەکان کە لەلایەن مۆشتاگن، ئینگۆ زیتلەر و بینجامین ئەی. هیڵبیگ ئەنجام دراون، دەسەلمێنن کە ئەم خەسڵەتە تاریکانە خاوەنی ڕەگێکی هاوبەشی ن؛ ئەگەر کەسێک یەکێک لەم خەسڵەتانەی هەبێت، ئەوا ئەگەری زۆرە خەسڵەتی تری تاریکیشی تێدا بەهێز بێت. لە ناو ئەم خەسڵەتانەدا، خۆپەرستی و قالببوون بە دەستکەوتە کەسییەکان، نارسیسیزم و خۆویستیی زۆر، سایکۆپاتی و بێباکی لە ئازاری کەسانی تر، لەگەڵ سادیزم و ئارەزووی ئازاردانی جەستەیی یان دەروونیی ئەوانی تر دەبنە مێکانزمی بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە کەسییەکان.

لەم سۆنگەیەوە، فاکتەری D یان پێوانەکردنی خەسڵەتی تاریکی کەسێتی، دەهێڵێتەوە تێبگەین ئایا کەسێک تا چ ئاستێک دەتوانێت بە ئاسانی بەشدار بێت لە کردەوە خەڵەتێنەرەکان یان شکاندنی ڕێساکاندا. هەروەها بەراوردکارییەکانی نێوان ئەم خەسڵەتانە و زیرەکیی گشتی دەری دەخەن کە کەسانی خاوەن نمرەی بەرز لە خەسڵەتە تاریکەکاندا، ستراتیژیی گونجاو بەکار دێنن بۆ دەستەخستنی پاداشتی خێرا و پاراستنی مانەوەی خۆیان لە کۆمەڵگەدا. زمانی سادە و ئاشنا وەک پەردەیەک کار دەکات بۆ داپۆشینی ئامانجە شاراوەکان و دوورخستنەوەی وەرگر لە گومانکردن. کاتێک گەکە بە وشەی ئەرێنی و باو ڕادەگەیەنرێت، هۆشی وەرگر هیچ هەست بە مەترسی یان ئاڵۆزی ناکات، بەمەش بەرگرییە فکرییەکانی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت. لەگەڵ سڕبوونی ئەم بەرگرییانەدا، پروپاگەندەچی دەتوانێت سوودمەند بێت لە ناڕەزایەتی یان نەتوانینی خەڵک لە ڕووبەڕووبوونەوە و پەسەندکردنی واقیع، و چارەسەری ئاسان و وەهمییان پێشکەش بکات. بەم شێوەیە، کۆکردنەوەی جەماوەرێکی گەورە ئاسانتر دەبێت، چونکە پەیامەکە دەست دەگرێت بەسەر هیوای سادەی خەڵکدا و لە ڕێگەی گی ئەرێنییەوە وازیان لێدەهێنێت کە بەدواشیاندا بڕۆن بەبێ ئاگاداربوون لە ئامانجە ڕاستەقینەکان.

ئەم شێوازانەی پێشنیارکردن و دروستکردنی کاریگەری تەنیا لە بواری سیاسیی پەڕگیردا قەتیس نامێننەوە، بەڵکو بە فراوانی لە بواری ڕیکلام و بازاڕگەڕییشدا بەکار دەهێنرێن. لەم ڕووەوە، ئاماژەدان و قسەی ناڕاستەوخۆ دەبنە دوو ئامرازی زۆر بەهێز بۆ جێگیرکردنی پەیامەکان لە نێو نەست و هۆشی وەرگردا بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکات. بۆ نموونە، لە ڕیکلامی سیاسییدا کە باشترین و ڕوونترین وێنەی ئەم دیاردەیەیە، زۆرجار تێکەڵەیەک لە پروپاگەندەی بێگەرد لەگەڵ دەستکاریکردنی ڕاستییەکان یان فێڵکردن و فریودانی ئاشکرا و ڕاستەوخۆ بەکار دەهێنێت تاوەکو تێگەیشتنی گشتی بەو ئاراستەیەی خوازراوە ببرێت. دەستکاریکردنی ڕاستییەکان لە ڕیکلامی سیاسی و بازرگانیدا لەسەر بنەمای پێشکەشکردنی نیوەڕاستی یان زانیاریی لێنەدراو دادەمەزرێت. بە بەکارهێنانی ئاماژەی ناڕاستەوخۆ، پروپاگەندەچی وا لە وەرگر دەکات کە خۆی داپڕکردنەوە بۆ ماناکان بکات و بە ئەنجامێک بگات کە مەبەستی داڕێژەرەکە بووە. ئەم جۆرە فریودانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیانە دەبنە هۆی دروستکردنی تێگەیشتنێکی ساختە لەسەر ڕووداوەکان یان کالا و کەسایەتییەکان. لە ئەنجامدا، بڕیاردانی ڕاستەقینەی سەربەخۆ لە کۆمەڵگەدا لاواز دەبێت و شوێنی خۆی دەداتە بڕیاردانێک کە لە ژێر کاریگەریی هەڵخەڵەتاندنی ڕیکلامی سیاسی و میدیاییدا گەڵاڵە بووە.

لە کۆتاییدا، سەرکەوتن و دەستکەوتی ی پروپاگەندەچی لەوەدا کۆدەبێتەوە کە تەرکیز و سەرنجی زیاتر دەخاتە سەر ناسینی فێربوونی وردتر لەبارەی زانیاری، ڕەفتار و دەروونناسیی خەڵکەوە. ئەم تێگەیشتنە قووڵە ئامرازێکی کاریگەری دەداتێ بۆ ئەوەی بە تەواوی بزانیت چۆن سەرنجی خەڵکەکە بەرەو ئاراستەی مەبەست بکێشێت، کاریگەرییان لەسەر دروست بکات و بۆ وەدیهێنانی ئامانجە دیاریکراوەکانی خۆی بەکاریان بهێنێت. ئەم ئامرازەی فێربوون و دیراسەکردنی جەماوەر بەردەوام نوێ دەکرێتەوە تا وەڵامدەرەوەی گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگە بێت. کاتێک پروپاگەندەچی تێدەگات لە خاڵە لاوازەکان، خواستی نەستەکییەکان و ترسەکانی خەڵک، دەتوانێت پەیامەکانی بە وردییەک دابڕێژێت کە زۆرترین کاریگەری هەبێت. ڕاکێشانی خەڵک و بەکارهێنانیان بەم شێوەیە دەبێتە پرۆسەیەکی درێژخایەن کە تێیدا جەماوەر بە بێئاگاهی دەبنە ئامرازی جێبەجێکردنی پلانەکانی پروپاگەندەچی. بەم جۆرە، زانینی نادیارەکانی دەروونناسیی جەماوەر دەبێتە بەهێزترین چەک لە دەستی پروپاگەندەچیدا بۆ بەردەوامیدان بە باڵادەستی و کاریگەرییە گشتییەکەی لە کۆمەڵگەدا.

دەرئەنجام تێگەیشتن لە ئامرازەکانی پروپاگەندە و یان بە دەروونناسیی تاریک و خەسڵەتە شاردراوەکانی مرۆڤەوە، تەنیا مەعریفەیەکی تیۆری نییە، بەڵکو پێویستییەکی زەروورە بۆ پاراستنی هۆشیاریی سەربەخۆی تاک لە نێو کۆمەڵگەدا. تا تاکەکان زیاتر شارەزای مێکانزمەکانی فێڵە دەروونییەکان بن، کەمتر دەکەونە ژێر کاریگەریی گە هەڵخەڵەتێنەرەکان زیاتر دەتوانن بە شێوازێکی ڕەخنەیی و لۆژیکی لە واقیع بڕوانن.

سەرچاوەی کتێنی:

•کتێب: دەروونناسیی تاریک

•نووسەر: نیڵ مۆرتۆن

•وەرگێڕانی: کارزان کاوسێن

•ژمارەی ڵاپەڕە( ٢٤،٢٣، ٢٥، ٢٦، ٢٧، ٨٠، ٨١)


👤
Live: 75 Today: 2,117 📊 Click Here