ڕیفراندۆمەکەی بارزانی و ١٦ ی ئۆکتۆبەرەکەی یەکێتی
٩ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر پرسی ڕاپرسی(ڕیفراندۆم) بۆسەربەخۆیی باشوری کوردستان، پاش ٣ هەفتە لێکەوتەی ڕوداوی (١٦ ئۆکتۆبەر) و لەدەستدانی ناوچە جێناکۆک و کێشەلەسەرەکانی ناوچە کوردیە ڕزگارکراوەکان و لەدەستدانی ٥١ ٪ ی خاکی ڕزگارکراوی کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا. ئەو خاکەی لەشەڕی (داعش) لە ٢٠١٤دا بە خوێنی نزیکەی ١٨٠٠پێشمەرگە ڕزگارکرا، دواتر بە کەمتر ٤٨ کاتژمێر ڕادەستکرایەوە.
ئەوەی جێگای تێڕامانە، ئەم پرسە ئێجگار بایەخدارە بۆ ئەوەی زۆرترین قسەی لەسەر بکرێت، لەبەر ئەوەی خودی (بارزانی) سەرۆکی پارتی دیموکرات و لە هەمان کاتدا سەرۆکی ماوە بەسەرچوی تەنگ پێهەڵچنراو لەسەر کورسیە قۆرخکراوەکە بڕیاری لەسەردابو، نەک لایەنی دار و دامودەزگایەکی یاسایی وەکو نوێنەرایەتی خەڵک کە(پەرلەمان)ە، سەرباری ئەمەش لە کاتی خۆیدا ڕێگری لەسەرۆکی پەرلەمان کرا لە چونی بۆ شاری هەولێر و باڵەخانەی پەرلەمان، تا دەمکوتی هەر کەس و لایەنێک بکەن کە پێداگربێت لەسەر نەمانی لەسەر کورسی.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لەو سەروبەندەدا کە گیروگاز و کێشمەکێشی کورسی سەرۆکایەتی هەبوو، پاش ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان سەرۆکایەتی پەرلەمانی وەرگرت لەم سایتەوە( سپی میدیا) دوو گم نوسی یەکەم لە ١١/١٠/٢٠١٥ بە ناونیشانی(شەڕی کورسی .. بۆ خەڵکی برسی .. بوو بەمەترسی) تیایدا زۆر بە پوختی ئاماژەم بەوەدابوو کە ئەم شەڕە شەڕێك نیە لە پێناو خەڵکی بێ دەرەتان و هەژار و لێقەوماوان بێت، بەڵکو شەڕێکە بۆ قۆرخکاری زیاتری دەسەڵات وخۆ دەوڵەمەندکردنە لە ڕێگای دەسەڵاتداریەوە.
گی دوەم هەر لەم سایتەوە لەبەرواری ١٤/١٠/٢٠٢٥ بە ناونیشانی (بارزانی: بەڵێنی خۆی بردە سەر یان شکاندی ..؟) ناوەرۆکەکەی ئەو گفت و بەڵێنە بو کە بارزانی دابوی بە ئامادەبوان لە کۆبونەوەی(ئیپاڵمۆ) لەبەرواری ٢٤/٢/٢٠١١ لە شاری ڕۆما پایتەختی(ئیتالیا) لەڕاگەیاندراوێکدا بەڵێنیدا گوتبوی وێڕای ئەوەی ٧٢ ٪ ی هاوڵاتیانی بەدەستهێناوە، بەڵام ئامادەیە واز لە کورسی سەرۆکایەتی بهێنێت ئەگەر(٥٠٠٠٠) پەنجا هەزارکەس داوای ڕۆیشتنی لێبکەن و هەرگیز هێز لە دژی نەتەوەکەی بەکارناهێنێت زۆر بەڕوونی گوتویەتی (لەمن ئاسانتر نیە هەر کاتێک داوای وازهێنانم لێبکەن)، بەڵام دواجار زیاتر لە (١٠٠٠٠٠)سەد هەزار واژو کۆکرایەوە لە خەڵکی کوردستان بۆ مەبەستی ناوبراو، کەچی بارزانی هەر وازی نەهێنا، بەڵکو کەوتە کێبڕکێ و گیروگاز لەگەڵ خەڵکی کوردستان لەسەر کورسیەکەی قەیرانی بەدوای قەیراندا هێناو دەرگای پەرلەمانی بۆ جاری یەکەم داخست.
ئاشکرایە لای هەموان پرسی ڕاپرسی(ڕیفراندۆم) پرسێکی ڕەوایە و مافی هەموو نەتەوەیەکە بە کوردیشەوە، بە تایبەتی ئێمەی کورد بەدرێژایی مێژو زەوتکرا و چەوسێنراوە و مافخوراو بوین، لێ ئەم پرسە پرسێکی تاکە کەسی نیە تا پێشنیازی بکات و دایی بیکاتە بڕیار، بەڵکو سەرچاوەی بڕیاردان دەزگا و دامەزراوەیەکە تا ڕەوایی هەبێت و ئەو دەسەڵاتەی پێدرابێت، بە پێچەوانەوە بیرۆکە خواروخێچ و ناتەندروستەکە لە دیوەخانی حیزب و پارتیەوە دەرچو، ئەمەش هەم ناڕەوا بو لەڕوی یاساییەوە، هەم ناگونجاو بو لەڕوی کات و بۆ هەڵکەوتنی هاوکێشە ڕامیاریەکانەوە.
کاتێک نەتەوەی کورد کەوتوینەتە نێوان بەرداش هاڕینی ئەو دەوڵەتانەی بەسەریاندا دابەشکراوین و لەمێژودا و پیایاندا لکێنراوین ئەمە لە لایەک، لە لایەکی ترەوە چاوچنۆکی زلهێزەکانی جیهان ..!! دەخوازێت ئەوانەی چارەنوسی کوردیان بە دەستە، دەبێت ژیرانە و ژیربێژیانەوە و بە سەلیقەوە مامەڵەبکەن. هەموان باش دەزانین کە دەرفەتەکە گونجاو هەڵکەوتو نەبوو بۆ ئەو پرسە چ لە ڕوی خۆیی و ناوخۆوە چ لە ڕووی بابەتی و دەرەکیەوە و بە تایبەتی دەوڵەتانی زلهێز و بڕیاربەدەستەکانی جیهان کە بارزانیان ئاگادار کردەوە کە نابێت ڕاپرسیەکە ئەنجام بدات، تورکیا و ئێران و عێراقیش هەڕەشیان لە ئەنجامدانی دەکرد.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بو، بارزانی نەک پرسەکەی دوانەخست، بەڵکو کەوتە هەڕەشە لە دەوڵەتە زلهێزەکان و دراوسێکان دەیگوت: (تۆزقاڵێک حساب بۆ یەک بەشەر ناکەم) یاخود بە خەڵکی دەگوت: (هەڵدەپەڕن، دادەپەڕین بۆ خۆتان چی دەکەن بیکەن .؟) هەروەها لەسەر کەناڵەکان گوتی:(ئەگەر سەریگرت ..؟ ئەمە نیعمەتێکە و ئیشەڵا پاشان بە کەیفی خۆتان دەوڵەتی خۆتان دابمەزرێنن، ئەگەر سەری نەگرت ..؟ا بڵێن ئەم کابرایە شێت بوە، سواری سەری خۆی بوە هەموی خەتای ئەو بو، ئەو وەختە من حازرم بۆ ئەم مەسەلەیە سەرم لەسەری دابنێم وبا خەڵکی تریش ئیدارەی خۆی بدات). هەرەها دەیگوت:( من ئەوە نیم خۆم شەرمەزاری لای میلەتی خۆم بکەم..!!).
لە ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە لەبەرواری ٢٥/٩/٢٠١٧ لە سایتی (لڤین) گێکم بڵاوکردەوە بە ناونیشانی( مەڵێ بۆ بەڵێی بارزانی .. نەخێر بۆ بەخێری شاسوار) زۆر بەڕوونی ئاماژەمدا بەوەی کە پرسی بڕیاردانی ڕاپرسی پرسێکی یاساییە و نابێت لە دیوەخانی حیزبەوە بڕیاری لێوە بدرێت، بۆیە دەنگدان بە(بەڵێ) تەواو دژەوانەی یاسایە، لە هەمان کاتیشدا چونە ناو کێبڕکێی بە (نەخێر) بەتەواوی ڕەوایەتیدانە بەو پرسە کە بە نایاسایی دەکرێت).
پاش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەی ٩٢.٧ ٪ دەنگیان بە (بەڵێ)دا و ٧.٣ ٪ دەنگیان بە(نەخێر)دا، ئەوەی شایانی باسە ٧٢.١٦ ٪ی خەڵکی کوردستان لە کۆی ٣.٣ ملیۆن کەس دەنگیاندا و تەنها ٢٧.٨٤ ٪ دەنگیان نەدا. زۆر بەڕونی بینیمان زۆرینەی هەرە زۆری سەرکردەی حیزبەکان بەگەرمیەوە چون بەرەوپیری دەنگدان و پەنجەی مەرەکەباوییان بۆ بەڵێ بەرزکردەوە. کەمترین کەس و خەڵک باسی یاسایی بون و نایاسایی بەڕێوەبردنی ڕاپرسیەکە کرد.
پێش ڕیفراندۆم چەندەها هەڕەشەمان لە بارزانی و ڕاوێژکار و بەرپرسانی پارتی بینی بە شێوەی جیاواز جیاواز، لێ هەر لەگەڵ هێرشی سوپای عێراق و (حەشدی شەعبی) ئەوەی بەگرانترین شێوە سەندرابون بەخوێنی کورد لەسەر ناوچەجێناکۆکان، بە ئاسانترین شێوە ڕادەستی دەسەڵاتدارانی عێراق کرانەوە خوێنی هێزی پێشمەرگەش بە ئاودا درا لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا. دوای ماوەیەکی زۆر بارزانی دەنگی نەما تەنانەت لە هیچ کەناڵ و ڕگەیاندنێک دەرنەدەکەوت، کاتێکیش دەرکەوت گێکیدا و گوتی:(داوا لە حکومەتی عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێز حەیدەر عەبادی دەکەم دەرگای حوار دانەخات…!!!!). ئەمەش پاش چی ..؟ دوای ئەو هەموو هەڕەشە و گوڕەشانەی بۆ حکومەتی عێراق و دەوڵەتانی دراوسێ و زلهێزەکانی جیهان…!!!
لێرە بەدواوە بونە دوو بەرە:
_ بەرەی یەکەم: پارتی و سەرکردایەتیەکەی دەیانگوت:(ناپاکانی ١٦ ئۆکتۆبەر بەشێک لە یەکێتی نیشتیمانی بوو هۆکار بون بۆ لەدەستدانی ئەو ناوچانە).
_ بەرەی دوەم: بەشێک لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی پاساویان دەهێنایەوە، گوایە کاتی ڕیفراندۆمەکە گونجاو و لەبار نەبوە.
لەمەوە دەرکەوت کە هەردو بەرەکە هیچیان ڕاستگۆ نەبون، لەبەر ئەوەی هەموان دەزانین کە هەموو جێ ناکۆکەکان لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا نەبوە، بۆ نمونە: شەنگال و مەخمور و هەندێ ناوچەی دی لە ژێر دەسەڵاتی پارتی و سوپاکەیدا بون سەرکردایەتی پارتی ئەگەر ڕاستگۆ بوایە..؟ لەو ناوچانە بەرگریان دەکرد، بەڵام بینیمان چۆن هەڵهاتن …!!
هەرچی یەکێتیشە ئەوانیش هەمان شێوە ڕاستگۆ نەبوون، چونکە ئەگەر دەیانگوت کاتی ڕیفراندۆمەکە گونجاو نەبوە..؟ کەواتا بۆچی چونە ناو هەڵمەتی بانگەشە و هەڵبژاردنە گوماناوی و نایاساییەوە ..!!
هەر هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن ڕاپرسی(ڕیفراندۆم) و (١٦ی ئۆکتۆبەر) جگە لە یاری و گاڵتەکردن بە سۆز و هەستی خەڵکی کوردستان هیچی دی نەبوە، بەڵگەش لەسەر ئەمە ئەوانەی بەدرێژایی ئەم ٩ ساڵە لە هەموو ٢٥/٧ ێکدا دەهاتن و دەیانگوت ڕیفراندۆم (تاپۆیەکی ڕەشە) بە دەستمانەوەیە.
ئەمساڵ (بارزانی) لە ٣٠/٩/٢٠٢٦ دوای یادی ٩ ساڵەی ڕیفراندۆم و لە کەناڵێکی عەرەبیەوە لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی:( ڕاستە هەولێر پاتەختی هەرێمە، بەڵام هەروەکو بەغداد و بەسرە و موسڵ وایە، وە کەرکوکیش بە هەمان شێوە، ئەویش عێراقیە).
لێرەدا مافی خەڵکی کوردستانە لێتان بپرسن:
ئایا دەوڵەتی کوردستانەکەمان کوا ..؟؟؟ عێراقیش دراوسێمانە یان ئێمە بەشێکین لەو دراوسێیە..!!؟؟















Post Comment