دێوەزمەی دەسەڵات و هاواری ڕۆژنامەنووسێک: بۆچی ئەم نامیلکەیەم نووسیوە؟
ساری سەڵاح یونس – چالاکوان
لە منداڵیدا، دێوەزمەکان پاڵەوانی خەوی ناخۆش و ترسی شەوەکانمان بوون، بەڵام لە سایەی ئەم دوو حیزبە زلهێز و سامناکەوە، ئەو دێوەزمەیە هاتە دەرەوە و بووە بە ڕاستییەکی تاڵی ژیانمان.
سیاسەتی یەکێتی و پارتی لە ڕووکەشدا بەڕێوەبردنی دەسەڵاتە، بەڵام لە ژێرەوە بە هەموو هێزێك و لە ڕێگەی دەها میدیا و پەرەپێدانی سانسۆرەوە، کار بۆ داپۆشینی ڕاستییەکان دەکەن لە بەرچاوی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستاندا. لە بەرامبەردا، هەزاران دەنگی ئازاد کپ کراون، ڕۆژنامەنووسی بوێر لە زینداندا دەڕزێن، و هەندێکیشیان شەهید کراون بێ ئەوەی جەلادەکانیان ڕووبەڕووی دادگا ببنەوە.
ئەم دوو حیزبە وەک دوو جەلاد دەستیان ناوەتە قورگی خەڵک و نەفەسیان بڕیون؛ لە قوت و ژیان و مووچە و ئازادیی گەنجانەوە بگیرە، تاوەکو سەرکوتکردنی هەر دەنگێکی ڕەخنەگر. لە ترسی گیان و لە تاو گەیاندنی دەنگی کپکراوی خەڵک، ئێمەی ڕۆژنامەنووس ناچار بووین وڵات و خێزان جێبهێڵین و لە غەریبییەوە هاوار بکەین: بەڵێ بۆ ئازادی!
لە ڕێی ئەم نامیلکەیەوە، دەنگی کپکراو و سەرجەم ئەو ئازار و فاکتەرانەم خستووەتە ڕوو کە لەم وڵاتەدا پەکخراون، بەهیوای ئەوەی ببێتە ئاوێک بەسەر ئەو زامە گەورەیەی جەستەی هەموو تاکێکی داگیرکردووە.
دەتوانن لەڕێی ئەم لینکەوە خوێنەری نامیلکەکە بن:















Post Comment