وەزارەتی ناوخۆ: داشکاندن بە رێژەی 75% لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا و نشینگەی بیانییەکان دەکرێت

وەزارەتی ناوخۆ: داشکاندن بە رێژەی 75% لە سزای بەسەرچوونی ڤیزا و نشینگەی بیانییەکان دەکرێت

جار بینراوە: (9)

-


بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
بڕیاردرا بە داشکاندنی رێژەی
%75 لە سزای
دواکەوتن و بەسەرچوونی ڤیزا و نشینگەی هاووڵاتییانی بیانی لە هەرێمی کوردستان
.


بەپێی فەرمانی وزاریی ژمارە (32557)
کە لە
15ـی تشرینی
یەکەمی
2026 دەرچووە، ئەو بیانییانەی بە
شێوازی فەرمی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانکردووەتە نشینگە یان
نشینگەکانیان بەسەرچووە، تا
31ـی کانوونی یەکەمی 2026 دەرفەتیان هەیە بەردەست ببن و تەنیا %25ـیکۆی گشتیی سزاکانی دواکەوتنیان لێ وەردەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە بۆ
ئاسانکاریکردنە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە و مامەڵەکان بەپێی
تایبەتمەندییەکانی رێنمایی ژمارە (
1ـی ساڵی 2021)
جێبەجێ دەکرێن
.

بابەتى تر


👤
Live: 165 Today: 1,021 📊 Click Here