قەیرانی مرۆڤایەتی هاوچەرخ و گەڕانەوەی مێژوو بۆ چەقی یەکەم (کوردستان)

قەیرانی مرۆڤایەتی هاوچەرخ و گەڕانەوەی مێژوو بۆ چەقی یەکەم (کوردستان)

جار بینراوە: (6)

تەوەرەی یەکەم: داڕمانی مرۆڤایەتی لە
ژێر سێبەری ئایدۆلۆجیاکانی سەدەی بیستەمدا:

سەدەی بیستەم سەدەی تاقیکردنەوە
گەورەکانی مرۆڤایەتی بوو لە ڕێگەی ئایدۆلۆجیا جیاوازەکانەوە، بەڵام لە جیاتی
بەدیهێنانی ئاسوودەیی، مرۆڤیان ڕووبەڕووی نامۆبوون و داڕمانی بەهاکان کردەوە:

کاپیتالیزم (سەرمایەداری) و
مۆدێرنیتە: مرۆڤ بوون کورتکرایەوە لە ماددە و دەستکەوتی داراییدا، ئەمەش بووە هۆی
لەدەستدانی ڕۆحیەت و دروستبوونی کۆمەڵگایەکی “حەشاماتی”
یان “مێگەلی” کە تێیدا تاکی هۆشیار نامێنێت و مرۆڤەکان وەک یەک بیردەکەنەوە و
بەکار دەبرێن.

سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم: لەژێر دروشمی
دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا، ئازادییە تاکەکەسییەکانی مرۆڤی سەرکوت کرد و پێناسەی
مرۆڤی تەنیا لە چوارچێوەی “پۆل و چینە کۆمەڵایەتییەکاندا” هێشتەوە، کە دواجار بووە
هۆی داڕمانی و فیکری سیستەمەکە.

شۆفێنیزم و ناسیۆنالیزمی توندڕەو (قەومیەت):
مرۆڤایەتی دابەش کرد بەسەر نەتەوەی باڵادەست و نەتەوەی بندەستدا. ئەمەش دڕندەیی و
“وەحشیەتی” مرۆڤی گەیاندە لوتکە لە ڕێگەی هەڵگیرسانی دوو جەنگی ، کۆمەڵکوژی
و پاکتاوی نەژادییەوە، باشترين نمونەیش بۆ ئەمە قەتلوعام و ئەنفالی گەلی كوردە.

ئەم ئایدۆلۆجیا وەزعیانە (مرۆڤکردانە)
نەیانتوانی هاوسەنگی نێوان پێداویستییە ماددی و ڕۆحییەکانی مرۆڤ ڕاگرن. هەر بۆیە،
لە ئێستادا شایەتی پاشەکشەی ئەم تیۆریانەین؛ بۆ نموونە گەڕانەوەی ڕووسیا بۆ
ئۆرتۆدۆکسی مەسیحی و گەشەکردنی ڕەوتی پارێزگارە نوێیەکان لە
ئەمریکا، بەڵگەی شکستی مۆدێرنیتەی سێکیولارن لە تێرکردنی ڕۆحی مرۆڤدا.

تەوەرەی دووەم: داڕمانی سیستەمی
نێودەوڵەتی و نەبوونی دادی :

ئەو سیستەمەی دوای جەنگی دووەم
لەسەر بنەمای “نەتەوە یەکگرتووەکان” و “ئەنجومەنی
ئاسایش” دامەزرا، سیستەمێکی دادپەروەر نەبوو. بەڵکو سیستەمی دابەشکردنی هێز و
قۆرخکاری بوو لە نێوان پێنج هێزە یەکەدا (مافی ڤیتۆ). ئەم دامەزراوانە لە
بری پاراستنی مافی مرۆڤ و هێنانەدی خێر، بوونە ئامرازێک بۆ شەرعیەتدان بە بەرژەوەندی
زلهێزەکان، ئەمەش وایکردووە مرۆڤایەتی بگاتە بنبەستێکی سیاسی و ئەخلاقی کە تێیدا
تاک ناتوانێت بە سیستمە دەستکردەکان خۆی ڕزگار بکات.

تەوەرەی سێیەم: حەتمییەتی یاسای
گەردوونی و دەستێوەردانی مێژوویی

کاتێک مرۆڤایەتی دەگاتە قۆناغی
داڕمانی تەواوەتی ئەخلاقی و فیکری و خۆی عاجز دەبێت لە دۆزینەوەی ڕێگاچارە، بەپێی
مێژووی شارستانییەتەکان و دەقە ئاسمانییەکان، پێویستی بە “دەستێوەردانێکی گەردوونی
یان خودایی” دەبێت بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی مێژوو.

یاسای گەردوونی بە شێوەی خولی(Cyclical) کاردەکات؛ مێژوو هێڵێکی ڕاست نییە، بەڵکو بازنەیەکە. ئەو بازنەیەی کە
لە سەرەتای مێژوودا لە شوێنێکەوە دەستی پێکردووە، دەبێت لە کۆتاییدا بگەڕێتەوە بۆ
هەمان خاڵی دەستپێک بۆ ئەوەی خولێکی نوێ و پاك کەرەوە دەستپێبکاتەوە.

لە مێژووی ئاینی و مژدە
ئاسمانیەکاندا، ڕووداوەکانی کۆتایی زەمان (ئیسکاتۆلۆجی) بە تەواوی بەم ناوچەیەوە
بەستراونەتەوە (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شام، و میزۆپۆتامیا). ئەمەش نیشانی دەدات کە
ئەگەر بڕیار بێت گۆڕانکاریەکی گەورەی گەردوونی ڕووبدات، شانۆی ی ڕووداوەکان
هەر ئەم خاکە دێرینە دەبێت، نەک واشنتۆن، پەکین یان برۆکسل.

لە بەرامبەر ئەم حەتمیەتە مێژووییەدا،
ئەو گرژی و ململانێ سەربازییانەی ئەمڕۆ ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە پشتیوانی و
هاوکاریی ئیسرائیل هەڵیگیرساندوون، تەنها ململانێیەکی سیاسی یان بەرژەوەندیخوازیی
کاتی نین؛ بەڵکو هەوڵێکی نائومێدانەی سیستەمە کۆنەکەن بۆ ڕێگریکردن لەو خولگە
مێژووییە. ئەم هێزانە دواى یازدەی سێپتەمبەرو حەوتی ئۆكتۆبەر بە باشی هەستیان بەوە
کردووە، کە کات بە ئاراستەی کۆتاییهێنان بە سەردەمی باڵادەستی ئەوان دەڕوات. بۆیە،
هەموو ئەو ئاژاوەگێڕی و جەنگانەی لە ناوچەکەدا بەڕێوە دەچن، ستراتیژیەکی ” بەرگری
لە مانەوەی نەزمە کۆنەکەیە” دژ بەو گۆڕانکاریە گەورەیەی کە چاوەڕێی مرۆڤایەتی
دەکات. ئەوان دەیانەوێت بە درێژەدان بەو ململانێ دێرینانە، ڕێگە لەو” ڕزگاربوونە فیکری و ڕۆحییە ” بگرن کە لە دڵی میزۆپۆتامیاوە هەڵدەقوڵێت
و کۆتایی بەو هەژموونە دێنێت کە مرۆڤی کردووەتە کۆیلەی بەرژەوەندییە ماددی و سیاسییەکان.

تەوەرەی چوارەم: کوردستان و عێراق؛
چەق و دڵی جيهانى نوێ تا ساڵی ٢٠٣٠:

بۆچی دەستێوەردانە مێژوویی و
گۆڕانکارییە فیکرییەکە لێرەوە دەستپێدەکات؟ بەپێی بەڵگە مێژوویی و جیۆپۆلەتیکی و
سەرچاوە ئاسمانییەکان، ئەم ناوچەیە خاوەنی ئەم مقەوەماتانەیە:

پێگەی مێژوویی و شارستانی:عێراق و کوردستان (میزۆپۆتامیا و چیای زاگرۆس) جێگەی لەدایکبوونی
یەکەمین شارستانییەتەکانی مرۆڤایەتین (سۆمەر، ئەکەد، و سەرەتای شۆڕشی کشتوکاڵی لە
چەرمۆو…هتد ). لێرەوە مرۆڤ فێری نووسین، یاسا و ناسینی خودا بوو.

1. پێگەی ئاینی و کتيَبی پیرۆز: ئەم خاکە
شوێنی دابەزينى حەزرەتی ئادەم (د.خ)، و لەنگەرگرتنی کەشتییەکەی حەزرەتی نوحە
(د.خ)، شوێنی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیبراهیم (د.خ)، و سەرچاوەی ڕووداوە
مێژووییە گەورەکانی ناو کتبە ئاسمانییەکانە.

2. گۆڕانی “عالەمی کوردی قەدیم: ” وەک چۆن
لەسەر ئاستی مۆدێلەکان دەگۆڕێن، لەسەر ئاستی ناوخۆیی کوردییش، مؤديَلةكانى
حوكمرِاني دةطؤرِيَن سیستەمە حزبییە کۆنەکان، کەسایەتییە چەقبەستووەکان و چەمکە
هاوردەکراوەکانی سەدەی ڕابردوو کە نەیانتوانی کێشەی مرۆڤی کورد چارەسەر بکەن،
بەرەو ئاوابوون دەچن.

3. نەخشەی نوێ و ئیمپراتۆریەتی ڕۆحی / فیکری
تا ٢٠٣٠: گۆڕانکارییەکە تەنها سیاسی نابێت، بەڵکو ڕابوونێکی فیکری و مرۆیی دەبێت.
کوردستان بەهۆی پاکی کەلتورە ڕەسەنەکەی، هاوسەنگی نێوان ماددە و ڕۆح، و گرێدانی
مرۆڤ بە بەها باڵاکانەوە، دەبێتە “دڵی عالەمی تازە”. ئەمەش ئەو کاتەیە کە
کورد وەک کاراکتەرێکی و ڕزگارکەر وەك حوكمێ مێژوو لە ڕووی فیکری و
بەهاییەوە دێتەوە سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.

ئەو قەیرانە قووڵەی ئەمڕۆ مرۆڤایەتی
تێیکەوتووە، پێشەکیەکی حەتمیە بۆ داڕمانی نەزمە کۆنەکە بەپێی یاسای گەردوونی،
کاتێک سیستمە دەستکردەکان (کاپیتالیزم، سۆسیالیزم، شۆفێنیزم) دەگەنە لێواری
حەیوانیەت و نامۆبوونی مرۆڤ، چەرخی مێژوو دەگەڕێتەوە بۆ بنەڕەتی خۆی. کوردستان و
عێراق، بە حوکمی مێژووە دێرینەکەیان و پێگەی ڕۆحییان لە کتێبە ئاسمانەییەکاندا،
ئامادە دەکرێن بۆ ئەوەی ببنە ناوەندی ڕوودانی ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە تا ساڵی
٢٠٣٠، کە تێیدا مرۆڤ بەها ڕاستەقینەکەی خۆی تێدا دەدۆزێتەوە.

29/09/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر


👤
Live: 169 Today: 1,511 📊 Click Here