ئاگادارییەک لە شارەوانیی سلێمانییەوە: سبەینێ ئەم شەقامە بەربەست دەکرێت

-
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری
هاووڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە کە سبەینێ دووشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانییەوە سایدی رۆیشتن لە تەلاری هونەرەوە بۆ
شەقامی ی گەڕەکی بەختیاری بەربەست دەکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی شارەوانیی سلێمانی، ئەم
بەربەستکردنە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و لە یەکتربڕی (شەوکەت
حاجی موشیر) ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی سەرلەنوێ قیرتاوکردنەوە و کارکردن بە
خێرایی لە پڕۆژەکەدا.
شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران
دەکات شەقامی خوار تەلاری هونەر وەک رێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن و رەچاوی رێنمایی و
هێماکانی هاتووچۆ بکەن، هەروەها هاوکار و هەماهەنگی تیمەکانی شارەوانی بن تاوەکو
پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە بە خێرایی تەواو بێت و بخرێتەوە خزمەت شۆفێران.















Post Comment