بەڕێوەبردنی ژیرانەی یەکخستنی پێشمەرگە !
لەکاتێدا ئەوە دەیان حزب و ڕێخراوی چەکداری و تیرۆرستی ئایدیۆلۆژیای ئیسلامی و مارکسی تووندڕۆ و چەپگەرا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمەریکای لاتین چەکیان پێدانرا و بە ملیشیا دانران، بەڵام ئەوانەی پێشمەرگە-یان بە ملیشیا و هێزی چەکدار و حزبی دادەنا بۆیان دەرکەوت کە بەو یەکگرتنەوەیە پێشمەرگە وەک سوپایەکی نیشتیمانیی مایەوە ….
ئەوە چەندین ساڵە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەوڵ و تەقەلای بێوچاندایە بۆ یەکگرتنەوەی پێشمەرگە و لەگەڵیشیدا گووشاری بەردەوامی هاوپەیمانان بۆ هێنانەدی ئەو خەونەی لەگەڵدا بوو، ئەم ڕاگەیاندنە دەنگی عەقل بوو لە زەمەنی شێتایەتی و گێژاوی بە ئازاری ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ، وڵاتان و گەلان لەڕێگەی سیاسەتی باش و بەڕێوەبردنی ئیدارەدانی زیرەک و حوکمڕانی ژیرانە و سازانێکی لێهاتوانە سەرفراز و گەشە دەکەن ، تەبعەن ڕاگەیاندنی یەکخستەنەوەی پێشمەرگەش هی ئەو عەقل و نیزامە ئیداریەیە و ڕەسمکردنی نەخشەڕێگای ساڵانی قورسی دادێ لە زۆربەی بوارەکان لەخۆدەگرێت، ئەم یەکگرتنەوەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاییندە و تەگەرە و کۆسپیشی لەبەردەمدا دەبێت ، بەڵام دەبێ ئەو ڕاستیە بزانین کە گرێکوێرەی گەورە کە دووچاری گەلی کورد و سەرکردایەتیەکەی و نوخبەی سیاسی بۆتەوە ئەوەیە کە کەلەکەبوێکی گەورە لە کۆسپ و بەربەستی هەیە کە بیانۆی داوەتە دوژمنان و دۆستان، لەوانە داواکردن بۆ یەکگرتنەوە و سەربەخۆیی و بێلایەنی پێشمەرگە و ئینتیمای بۆ خاک و نەهێشتنی دەستی حزب و تەدەخولکردنی ئیقلیمی و کەسیی و تاکڕەوی تا دەگاتە ڕاهێنان لەسەر ژیری دەستکرد، چونکە لە ئاییندە هەندە پشت بە سوپای زەبەلاح نابەسترێت، زیاتر پشت بە ژیری دەستکرد و شەڕی ئەلکترۆنی و فەزای سیبرانی دەبەستێت، ئەمە مانای ئەوە نیە کە خاک بایەخی خۆی لەدەست دەدات، جەنگ لە کۆتاییدا بەوە یەکلا دەکرێتەوە کە لایەنێک کۆنتڕۆلی خاک بکات و پارێزگاری لێبکات، نەک بە کۆنتڕۆلکردنی ئاسمان و فەزای ئەلکتڕۆنی، ئەو یەکگرتنەوەیە کە ئەوڕۆ دەیبینین دوا وێنەی کوردستان نیە، بەڵکو لەقتەیەکە لە فیلمێکی درێژ، لەوانەیە لەقتەی بێزارکەریشی تێدا بێت و، لەنێویدا دەنگی ئەوانەشی تێدا بەرزە کە مێژوویان نەخوێندۆتەوە و هەر خەریکی ئێستا و چرکەساتن کە ناڕازین لەو یەکگرتنەوەیە و زەڕبەکی سووری بەسەردا دەدەن کە نابێت ئینکاریان بکەین، هەروەک ناتوانین ئینکاری تاریکی بکەین، بەڵام ئەو دەنگانە ئەوە نیین سیفەتی نەمری پێ ببەخشین ، مێژووش هەرتەنها بە خاوەن دەنگە بەرزەکان ناگۆڕێن، بەڵکو هەروەها بەو کارە لەسەرخۆ و ماندوبوون و شەونخونە کەڵەکەبووە دەگۆڕێت، مێژووی مرۆڤایەتیش بە هێڵێکی ڕاست ناڕوات، مێژوو بە شەپۆڵ جوولە دەکات، لە هەر قۆناغی گۆڕانکاریەک بۆ پێشەوە مقاوەمەی خۆی بەدیاردەکەوێت کە لەوانەیە بۆ ماوەیەک بیوەستێنێت بەڵام هەر دەگاتە شوێنی مەبەست و، لەهەر لەدایکبوونێک ئازار و ژان و کۆسپ بەدیاردەکەون کە تا دەگاتە کەناری ئارام، یەکخستنی پێشمەرگەش وێڕای هەموو تێبینی و ڕەخە، ژانی لەدایکبوونی چەندان ساڵە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی گرت و، هیچ دەوڵەتێک یان قەوارەیەکی دانپێدانراو بێ سوپا و هێز نابێت، هیچ هێزێکیش بێ شەرعیەت نابێ، هێز قەوارە دروستدەکات شەرعیەتیش پارێزگاری لە مانەوەی دەکات، هێز زەرورەت داوای دەکات و دەبێت لە سنوری زەرورت و بێسنووربەزاندن بمینێتەوە و، دەبێت پێشمەرگە-ش ئامرازێک بێت بۆ بەرژەوەندی گشتی، نابێت ئامراز بێت بۆ خودی خۆی، هەروەها پێشمەرگە نابێت ببێتە ئامانج بۆ خودی خۆی ئەگەر وابکات دەبێتە لەعنەت کە خۆی ئازار دەدات هەروەک ئەوانی تر ئازار دەدات، بۆیە پێویستە هەموومان دەست لەناو دەست، بە دەسەڵات و ناڕازی و سەربەخۆکان لەپێناو بەرزکردنەوەی بەنرخترین ناو لە وجودا ، دەسکەوتی یەکخستنەوەی پێشمەرگە وەک ئەو دەستکەوتە سیاسی و دبلۆماسی و گەشەپێدان و ئاوادەنکردنانەبوو کە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم و ئەوکاتەی سەرۆکی حکومەت بوو هاتنەدی و پێشکەش ان کرا















Post Comment