رێکارەکانی گەڕاندنەوەی نۆ کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیاوە دەست پێکرد

-
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند،
رێکارەکانی گەراندنەوەی نۆ کۆچبەری عێراقی کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەو
وڵاتە و خەڵکی هەرێمی کوردستانن، بە خۆویستانە دەستیان پێکردووە.
ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە
لیبیا لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، هەوڵەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە
سەرکەوتوو بوون و ناسنامەیان وەک هاووڵاتیی عێراقی سەلمێنراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە
تەندروستییان، پشکنینی پزیشکییان بۆ ئەنجامدراوە و لەگەڵ کەسوکاریان
بەردەوامە و بۆ ئاسانکاری و گەڕاندنەوەی بەپەلەیان بۆ عێراق، پاسپۆرتی تێپەڕبوون
(پاسپۆرتی فریاگوزاری)یان پێدراوە.














Post Comment