غالب محەمەد وردەکاریی داربڕینەوەکانی دهۆک لەلایەن تورکیاوە بۆ وێستگەنیوز ئاشکرا دەکات

غالب محەمەد وردەکاریی داربڕینەوەکانی دهۆک لەلایەن تورکیاوە بۆ وێستگەنیوز ئاشکرا دەکات

جار بینراوە: (852)

– محەمەد فاتیح


غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بە بەڵگەی یی و پشکنینی تەکنیکی سەلماندوویانە کۆمپانیایەکی
ئەمنیی تورکی دارستانەکانی ناوچەی شاخاویی پارێزگای دهۆک بۆ خۆی دەبڕێتەوە و
دارەکانی دەکاتە تاخمی قەنەفە و دواتر لە هەولێر دەیانفرۆشێتەوە، هاوکات داوای لە
سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە پێکبهێنێت.

غالب محەمەد تایبەت بە “”ی راگەیاند،
لێدوانی لایەنە دارەکان و پارێزگاری دهۆک کە دەڵێن بڕینەوەی دارەکان لە
دیوی تورکیایە دوورە لە راستییەوە، چونکە لە رێگەی تیمی ئایتی سەربەخۆوە وێنەی
ئاسمانیی ساڵانی رابردوو و ئێستای ناوچەکەیان بەراورد کردووە و رووبەرە
سەوزاییەکان بەهۆی داربڕینەوە بە تەواوی نەماون.

ئەو پەرلەمانتارە رەخنەشی لە هەڵوێستی حکومەتی
هەرێم و وەزیرانی دەرەوە و ژینگەی عێراق گرت بەهۆی بێدەنگییان و ئاماژەی بەوە کرد،
بە نووسراوی فەرمی داوای لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە لیژنەیەکی
مەیدانی رەوانەی ناوچەکە بکات تاوەکو لایەنە کەمتەرخەمەکان دیاری بکرێن و رێکاری
یاساییان بەرامبەر بگرێتەبەر
.

بابەتى تر


👤
Live: 63 Today: 2,051 📊 Click Here