ملیشیاکانی حەشدی شەعبی و مەترسییەکانیان!
سەرهەنگ سالار احمد – چالاکوان
ملیشیاکانی حەشدی شەعبی چەند گروپێکی چەکداری ملیشیایی شیعە دەگرێتەوە کە لەساڵی ٢٠١٤ بە فەتوای مەرجەعی شیعەکان لە عێراق ( عەلی سیستانی ) پێکهێنرا بەبیانوی ڕوبەڕوبونەوەی ڕێکخراوی داعش پاشان لەپەرلەمان شیعەکان لەڕێگەی پڕۆژە یاسایەکی مەزهەبی داڕێژراوەوە هەڵسان بە شەرعیەت دان بە گروپە چەکدارانەو کردیانن بە بەشێک لەهێزە چەکدارە فەرمییەکانی عێراو ڕێگرییان لە هەڵوەشاندنەوەی ئەم ملیشیا چەکدارانە کرد لەپاش کۆتایهاتنی شەڕی داعش ، سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی ئەندامانی حەشدی شەعبی نزیکی و دڵسۆزییان بۆ ئێران و مەرجەعییە شیعی و تایفییەکان هەیە لە عێراق بەڵام بە مەبەست و بەبەرنامە دارێژراوی شیعەکانی عێراق ئەم هێزانەیان کردووەتە بەشێک لە هێزە فەرمییەکانی عێراق بەڵام لە بنەڕەتدا بۆ هیچ بڕیارو یاساییەکی حوکمی ناگەڕێنەوەو بەڵکو لەژێرو ڕکێف و فەرمانی ڕاستەوخۆی لایەن و مەرجەعە شیعییەکانن و کاردەکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندی لایەن شیعەکان لە عێراق.
سەرەکترین گروپەکانی ناو حەشدی شەعبی کە بریتین لە (ڕێکخراوی بەدر ، عەسائیبی ئەهلی حەق، کەتائیبی حیزبوڵا، حەرەکەی نوجەبا) ئەم گروپانە سەرەرای ئەوەی بەڕوکەش خۆیان وەک هێزێکی نیشتیمانی ناساندووە بە
ڵام لە بنەرەتدا لە ژێر فەرمانی ڕاستەخۆی مەرجەعیەتە شیعەکانن و بە چەندین تاوان و کاری نایاساییتاوانبارن ، سەرەڕایی ئەوەی حوکمەتی عێراقی لەڕێگەی پرۆژە یاسایەکەوە هەڵدەدات بۆ تێکەڵکردنی ئەم هێزانە بە هێزە فەرمییەکانی عێراق بەڵام گروپە چەکدارەکانی ناو حەشدی شەعبی نکۆڵی لەوە دەکەن کە چەک دابنێنن و ببنە بەشێکە لە هێزە فەرمییەکانی عێراق ، بەڵکو بەپێچەوانەوە نەک بە چەکدانان ڕازی نین بەڵکو سودیان لەم پڕۆژە یاسایە بینیوەو لەڕێگەیەوە کاردەکەن کە شەرعیەت بدەن بەهێزەکانی حەشدی شەعبی کە بشێک بن لە هێزە فەرمییەکانی عێراق بۆ ئەوەی لە کۆتو بەندە نێودەوڵەتییەکان دەرباز ببن و بتوانن هێزەکانیان زیاتر پڕ چەک بکەن وە لەهەمان کاتدا لەژێر فەرمانی مەرجەعییە شیعەکاندا بن نەک دەزگا فەرمی و حوکمییەکان ، خودی پڕۆژە یاسای تێکەڵکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەهێزە فەرمییەکانی عێراق لە ئێستەدا مەترسی ئەم گروپە چەکدارانەی زیاتر کردووە لەبەرئەوەی لەڕێگەی ئەم پڕۆژە یاساییەوە ملیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستیان دەگات بەسەرجەم چەکە قورس و سوکەکانی حوکمەتی عێراقی و لەهەمان کاتدا دەست کراوەش دەبن لە دەرەوەی عێراق چەک بکڕن بۆ هێزەکانیان و زیاتر پڕ چەکیان بکەن و لەهەمان کاتدا لەڕووی فەرمانەوە بگەڕێنەوە بۆ مەرجەعە شیعەکان و کار بۆ بەرژەوەندی مەرجەعی و تایفی بکەن لەعێراق.
زیاتر پڕ چەکبونی هێزەکانی حەشدی شەعبی مەترسی گەورە لەسەر سەروەری عێراق و بڕیارە نیشتیمانییەکان دروست دەکات لەبەرئەوەی بەشی زۆری هێزە چەکدارەکانی ناو حەشدی شەعبی لەدەرەوەی فەرمانی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی عێراقن و کێبڕکێی هێزە فەرمییەکانی دیکە دەکەن بۆ یەکلایی کردنەوەی بڕیارە سیاسی و نیشتیمانییەکان لە عێراق بۆ ئەوەی لە بەرژوەندی لایەنی شیعی و مەرجەعیەتی شیعە بێت لە عێراق ، بۆ ئەم مەبەستەش درێخیان نەکردووە لە دەست درێژی و هێرشکردنە سەر هێزە فەرمییەکانی عێراق لەکاتێکدا ویستبیتاین بڕیارێک جێبەجێ بکەن کە لەبەرژەوەندی لایەنی شیعی و حەشدی شەعبی نەبوبێت لە عێراق ، وە لەلایەکی دیکەوە بەشی زۆری کوتلە چەکدارەکانی ناو حەشدی شەعبی هاوپەیمان و دڵسۆزی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و بۆیە هەوڵدەدەن لەناو خاکی عێراق هەژمون و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاد بکەن و کارێک دەکەن بەجۆرێک لە ڕیگەی هێزەوە هەژمونی ئێران لەبڕیارە سیاسی و نیشتیمانییەکانی عێراق دا ڕەنگە بداتەوە کە ئەمەش مەترسییەکی گەورەیەو سەربەخۆی بڕیاری نیشتیمانی سیاسی عێراو دەخاتە ژێر پرسیارەوە .
لایەنێکی دیکەی مەترسییەکانی حەشدی شەعبی بریتیە لە پەلکێش کردنی عێراق بۆ ناو ململانیە هەرێمییەکان ئەم هێزە چەکدارانە لەپێناو پاراستنی هەژمونی ئێران و شیعە لە ناوچەکدا هەمیشە هەڵدەستن بە پەلاماردان و هێرشکردنە سەر بنکەو بارەگاکانی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق و ناوچەکدا ئەمەش ڕێگە خۆشکەر دەبێت کە عێراق بکاتە ناو ململانێی تۆڵەسەندنەوەی سەربازی بۆردومانی ئاسمانی، سەرەڕای ئەوەی عێراق بەدەست چەندین کێشەی وەک ئەمنی و ئاسای س و یەوە دەناڵێنیت پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو ململانێ نێودەوڵەتییەکان لەم کاتەدا عێراق دوچاری مەترسیەکی دیکە کردووەتەوە وا دەکات عێراق سەربەخۆیی خاکەی لەدەست بدات و بەرهێرشی تۆڵەسەندنەوەی وڵاتانی دراوسێ بکەوێت وە لەهەمان کاتدا وا دەکات هاوڵاتیان زیاتر ڕوبەروی تەنگەژەی بێ کاری و ترس و تۆقین ببنەوە.
بونی هێزە ملیشیا چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لەعێراو مەترسییەکی گەورەو ڕاستەقینەیە بۆ عێراق و هاوڵاتیانی عێراق کە ڕۆژ بەڕۆژ ئەم مەترسییە ڕوو لە هەڵکشان دەکات ، زیاتر پڕ چەک بون و فراوان بونی سنوری دەسەڵاتی ملیشیاکانگ حەشدی شەعبی لەجومگە حوکمی و سەربازییەکاندا زیاتر عێراق دووچاری تەنگەژەی سەربەخۆی و سەقامگیری دەکات ، بۆیە هیوادارم هەرچی زووە هاوڵاتیانه عێراق حوکمەتی عێراقی کاری دەستبەجێ بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم هێزە لەیاسا دەرچووانە کە تاوان بارن بە چەندین تاوان و لەیاسا دەرچون.















Post Comment