ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان..!

ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان..!

جار بینراوە: (3)

سامان سلێمان نادر – چالاکوان

ئازادیی ڕادەربڕین یەکێکە لە مافە یە بنەڕەتییەکانی هەر کۆمەڵگەیەک کە بانگەشەی دیموکراسی و سەروەریی یاسا دەکات. بەڵام لە هەرێمی کوردستان، لەژێر سێبەری دەسەڵاتی هەردوو حزبی (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان)، خەڵکی رووبەڕووی چەوساندنەوەو هەرەشەی مەترسیدار بووەتەوە. 

تائیستا نەم بینیوە لە هیچ شوێنێکی دوونیا خەڵک لەسەر کۆمێنتی فەیسبوک بگیرێ و بکوژرێت. ڕۆژنامەنوسان، چالاکوانان و تەنانەت هاووڵاتیانی ئاساییش کە ڕەخنە لە سیستەمی حوکمڕانی یاخود گەندەڵی دەگرن، رووبەڕووی جۆرەها گوشار دەبنەوە.

لەلایەکی دیکەوە هەموو خەڵکی کوردستان ئەوە دەزانن کە چەندان هێزیان دروست کردوە بۆ بەرگری لە خۆیان. هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایش و دژەتیرۆر لە نێوان هەردوو حزبەکەدا دابەش بوون و وەک هێزی ئەمنی و میلیشیایی حزبی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان بەکاردێن، لە کاتی هەر ناڕەزایەتییەکی جەماوەریدا بۆ داواکردنی مافە سەرەتاییەکانی وەک مووچە، ئاو و دەرمان، ئەم هێزانە ڕاستەوخۆ دەبرێنە سەر شەقامەکان و بە گازی فرمێسکڕێژ، دەستڕێژی گوللە، رووبەڕووی هاووڵاتیانی مەدەنی دەبنەوە.

هەروەها بۆ ئەوەی هاووڵاتی هەست بکات بەردەوام لەژێر چاودێریدایە و دروست کردنی ئەو هەمووە گروپوو تاقمە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە خۆیان دەترسن ئەوندە تاوانیان بەرامبەر بەو میلەتە کردووە لە خۆیان ئەمین نین تەنانەت لە ناو ماڵەکانیشیان، کاتێک پەرلەمان و دادگاکان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاردێنن، هاووڵاتیان هیچ پەناگەیەکی یاساییان نامێنێت بۆ داواکردنی مافەکانیان و پاراستنیان لە زوڵمی هێزە چەکدارەکان.

ئەم بارودۆخەی ئێستا لە کوردستان دەگوزەرێت ئەگەر ئاوا بەردەوام بێت لە داهاتوو جیلی نوێ زۆر بە خراپی باجی سەردەمی ئێستای حوکمرانی کوردستان دەکات ڕێگرێکی یە لەبەرامبەر بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی، ئازاد و دادپەروەردا کە تێیدا هاووڵاتی هەست بە کەرامەت و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بكات.

بابەتى تر


👤
Live: 64 Today: 1,886 📊 Click Here