شرۆڤەكارێكی عێراقی بۆ وێستگەنیوز: هەرێمی كوردستان هاوشێوەی كوردی سوریای بەسەر نایەت

شرۆڤەكارێكی عێراقی بۆ وێستگەنیوز: هەرێمی كوردستان هاوشێوەی كوردی سوریای بەسەر نایەت

جار بینراوە: (43)

– محەمەد فاتیح

شرۆڤەكارێكی سیاسی عێراق دڵنیایی دەدات، پێگەی هەرێمی كوردستان وەك خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانكارییەك لە عێراق روونادات لە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا.

عەلی ناسر، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقى تایبەت بەی راگەیاند، “عێراق وڵاتێكی دیموكراسی فیدڕاڵیە و بەپێی دەستوری عێراق زۆر ئاساییە خاوەن هەرێم بێت وەك هەرێمی كوردستان”.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بۆی هەیە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی هەمان چارەنووسی كوردەكانی سوریا ببنەوە، وتی: “تەنانەت لە دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و بارودۆخی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی عێراق وەك خۆی دەمێنێتەوە وهیچ كاریگەرییەكی لەسەر یەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق نابێت”.

بە وتەی ئەو شرۆڤەكارە سیاسیە، “بە كشانەوەی ئەمریكا بارودۆخی عێراق باشتر دەبێت، چونكە ئەمریكا كۆنتڕۆڵی دۆلاری كردووە لە عێراقدا و دۆسیەی دارایی عێراق بەدەست ئەمریكاوەیە ئەمەش كاریگەری نەرێنی خستووەتە سەر ئابووری عێراق و كەرتەكانی دیكەی”.

بابەتى تر

👤
Live: 68 Today: 1,628 📊 Click Here