مافی ژنان لە هەرێمی کوردستان!

مافی ژنان لە هەرێمی کوردستان!

جار بینراوە: (334)

کۆچەر اسماعیل خالید – چالاکوان

پارتی و یەکێتی دوو حیزبن کە حوکمرانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە و بەرپرسیارییەکی ڕاستەوخۆیان هەیە لەو بارودۆخەی ژنان تێیدا دەژین. ئەگەر بەڕاستی پشتگیری مافی ژنان دەکەن، بۆچی هێشتا توندوتیژی دژ بە ژنان بەردەوامە و زۆر قوربانی بە ئاسانی ناتوانێت دادپەروەری بەدەست بهێنێت؟

کێ بەرپرسیارە کاتێک یاسا هەیە بەڵام جێبەجێکردنی لاوازە؟

کێ بەرپرسیارە کاتێک تاوانبار بەجێی قوربانی دەبێتە خاوەنی دەسەڵات؟

مافی ژنان نابێت ببێتە وشەی جوان لە ە سیاسییەکانی پارتی و یەکێتی بۆ جوانکردنی وێنەی خۆیان. ژنان بەڵێنی سیاسی ناوێن، ژنان پاراستنی واقعی و دادپەروەری دەوێن. ئەگەر دوو حیزبی دەسەڵاتدار نەتوانن ژنان لە توندوتیژی بپارێزن و تاوانباران بەرامبەر یاسا بەرپرسیار بکەن، ئەوا دەبێت بە ڕوونی بڵێین کە سیستەمی حکمرانییان لە پاراستنی مافی ژناندا شکستی هێناوە، دەسەڵات بەرپرسیارە و نابێت بە بیانووی کۆمەڵگا و نەریت خۆی لە بەرپرسیارییەکەی بدزێتەوە. ژنان مافیان نییە تەنها لە کاغەزدا؛ ژنان مافیانە بە ئازادی بژین لە واقعیدا ، بێ ترس بژین و ئازادیان  بۆ جێبەجێ بکرێت.

کۆمەڵگا نابێت تاوانی توندوتیژی بە «کێشەی خێزانی» کەم بکاتەوە و حکومەتیش نابێت بە بیانووی نەریت و کۆمەڵگا بەرپرسیاریی خۆی کەم بکاتەوە. تاوان تاوانە، هەر کەسێک بیکات دەبێت لەبەردەم یاسا بەرپرسیار بکرێت و سزا بدرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 94 Today: 1,209 📊 Click Here