مەسعود بارزانی: پێزانینی خۆم بۆ مێژوو و خەباتی پارتی سۆسیال دیموکرات کە بۆ دۆزی کورد داوییەتی دەردەبڕم

مەسعود بارزانی: پێزانینی خۆم بۆ مێژوو و خەباتی پارتی سۆسیال دیموکرات کە بۆ دۆزی کورد داوییەتی دەردەبڕم

جار بینراوە: (321)

-

ئەمڕۆ شەممە 8ی ئابی 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبەکە و مەکتەبی سیاسی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبەکە کرد.

لە پەیامەکەیدا، مەسعود بارزانی وێڕای پیرۆزبایی، پێزانینی خۆی بۆ مێژووی خەبات و ئەو قوربانییانە دەربڕی کە حزبی سۆسیال دیموکرات لە پێناو دۆزی رەوای گەلی کورددا داویەتی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

هاوکات، مەسعود بارزانی پەیامێکی سیاسی ئاراستەی سەرجەم هێزەکان کرد و رایگەیاند: “هیوادارم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و هەموو لایەک هاوکار و تەبا بن بۆ تێپەڕاندنی ئالنگاری و کێشەکان”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، هیوای خواست هەرێمی کوردستان و گەلی کورد لە هەموو مەترسییەک پارێزراو بن و لایەنەکان پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان.

بابەتى تر

👤
Live: 99 Today: 1,931 📊 Click Here