كاوه عه‌لی: ساڵانه 200 ملیۆن دۆلار له‌هه‌رێم ون ده‌بێت

كاوه
عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی
كوردستان رایگه‌یاند كه ته‌نها له ده‌رهێنانی 50 هه‌زار بهرمیلهكهدا
ساڵانه 200 ملیۆن دۆلار له‌هه‌رێم ون ده‌بێت.
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت:
*ئه‌گه‌ر
تێچووی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له خورمه‌ڵه كه‌متر له 3 دۆلار
بێت، بۆچی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان 14 دۆلار
ڕاده‌گه‌یه‌نێت!
*جیاوازی 11 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێك، له 50.000
به‌رمیل رۆژانه‌دا ده‌بێته 550.000 دۆلار؛ واته زیاتر له 200 ملیۆن
دۆلار له ساڵێكدا.
*ئه‌م پاره‌یه بۆ كوێ ده‌چێت؟ كه وه‌زاره‌تی دارایی نایبینێت!















Post Comment