پارتی و یەکێتی: هۆکاری سەرەکیی بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی کوردستانن…

پارتی و یەکێتی: هۆکاری سەرەکیی بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی کوردستانن…

جار بینراوە: (1)

ساڵح ڕەسوڵ ڕەشید


لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا، هەموو داهات و سامانی ئەم وڵاتە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کۆنترۆڵ کراوە. بەداخەوە ئەم دەسەڵاتەی بەدەستیانەوەیە، نەبووەتە هۆی خزمەتکردن بە خەڵک، بەڵکو بەکارهێنراوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی حیزبییەکان، خێزانە نزیکەکان و دەستە تایبەتەکانیان.

پارەی نەوت، داهاتی دەستنیشانکراو ، یارمەتییە بیانییەکان و ئەو پارەیەی کە دەبێت بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان تەرخان بکرێت، ڕوو لە نادیاری دەچێت. پڕۆژەکان بە بەهای زۆر دەکرێن بەڵام هیچ سوودێکیان بۆ خەڵک نییە، پۆستە گرنگەکان دەدرێن بە کەسانی نزیک لە ئەوان، لەکاتێکدا خەڵکی ئاسایی ڕووبەڕووی گرانیی بێپایان، نەبوونی داهات، نەبوونی چارەسەرەی نەخۆش، ڕێگاوبانی خراپ و قوتابخانەی بێ ئامێر دەبنەوە

ئەم دوو لایەنە بە ئاشکرا سامانی گشتیی کوردستان بەفیڕۆ دەدەن! ئەوەی دەبێت بۆ ئایندەی منداڵانمان و خۆشگوزەرانی خەڵک بخرێتە گەڕ، دەبێتە سامانی تایبەت بۆ دەستەیەکی دیاریکراو. ئەوانە هۆکاری ی هەژاری، دابەزینی ئاستی ژیان و لەدەستدانی متمانەی خەڵکن.

نابێت ئێمە بێدەنگ بین لەبەرامبەر ئەم هەموو تاوانە! داواکارین لە پارتی و یەکێتی دەست بەردەن لە بەفیڕۆدانی سامانی وڵات، ڕێگە بدەن چاودێرێکی ڕاستەقینە هەبێت، و ئەمانەتی سامانی گشتی بگەڕێنەوە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان.

سامانی گشتی هی هەموومانە، نابێت بە دەستی ئەوان بەفیڕۆ بچێت!

بابەتى تر

👤
Live: 145 Today: 1,088 📊 Click Here