سه‌رۆكی ده‌زگای میدیایی وێستگه به‌دواداچوون بۆ دۆخی ته‌ندروستی په‌یامنێرێكی ده‌زگاكه ده‌كات

–
سه‌رۆكی ده‌زگای میدیایی به‌دواداچوون بۆ دۆخی ته‌ندروستی په‌یامنێری ده‌زگاكه له سنووری راپه‌ڕین ده‌كات و ئاماده‌یی هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی بۆ ده‌رده‌بڕێت و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه سیروان غه‌ریب سه‌رۆكی ده‌زگای میدیایی له شاری رانیه سه‌ردانی رۆژنامه‌نووس “ئه‌میر حه‌سه‌ن” په‌یامنێری ی كرد، كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له كاری رۆژنامه‌وانی دابڕاوه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا سیروان غه‌ریب له ته‌ندروستی ئه‌میر حه‌سه‌ن په‌یامنێری وێستگه‌ی پرسییه‌وه و ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كی بۆ ده‌ربڕی و پشتیوانی ده‌زگای میدیایی و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ی پێ راگه‌یاند به‌تایبه‌ت كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ بكرێت و هیوای به‌زوویی چاكبوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه ئه‌میر حه‌سه‌ن سوپاسگوزاری بۆ بهسهركردنهوهكهی سه‌رۆكی ده‌زگای میدیای وێستگه و هه‌واڵپرسی رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه ده‌ربڕی كه لەم کاتە سەختەیدا به‌تەنیا جێیان نه‌هێشتووه.
ئه‌میر حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند كه ئه‌م هه‌واڵپرسین و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه گەورەترین هێز و مەرهەمه بۆی و “نیشانەی گەورەیی و جوامێریی سه‌رۆكی ده‌زگا و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ده‌زگای میدیایی ه”.
ئه‌میر حه‌سه‌ن په‌یامنێری وێستگه له سنووری راپه‌ڕین نزیکەی چوار ساڵە لەگەڵ کێشەی دڵدا (کونی دڵ و کێشەی لێدان) دەجەنگێت و لەم چەند ڕۆژەدا لێدانی دڵی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه ئەمەش مەترسییەکی زۆری لەسەر ژیانی دروست کرد. لە ئێستادا تەندروستی باشترە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایه و چارەسەری پێویست وەردەگرێت و چاوەڕێی بڕیاری پزیشکه بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجام بدرێت.














Post Comment