ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم: به حه‌وت موشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه، قسرد و ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ

–
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به حه‌وت موشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر گونده‌كانی زڕگوێزه‌ڵه، قسرد و ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*سه‌عات 6:20ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به حه‌وت موشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێنێكی جیاواز.
*شوێنی كه‌وتنی موشه‌كه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه: گوندی زڕگوێزه‌ڵه: به چوار مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج.
گوندی قسرد: یه‌ك موشه‌ك له‌م گونده كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
نزیك گردی كوپان له قه‌ره‌داغ: به دوو موشه‌ك كراوه‌ته ئامانج.
*بەدواداچوونی ورد لەلایەن تیمەکانمانەوە بەردەوامە بۆ زانینی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکان.














Post Comment