حاكم شێخ له‌تیف: ئه‌مه‌ی رووده‌دات دۆخیكی خراپه و ده‌رەنجامه نه‌ك هۆكار

–
حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی بواری یاسا و په‌رله‌مانتاری پێشوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه دوای په‌رله‌مان و حكومه‌ت، دامه‌زراوه‌ی سێیه‌میش كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له كوردستان په‌كیكه‌وت، ده‌شڵێت: “ئه‌مه‌ی رووده‌دات دۆخیكی خراپه و ده‌رنجامه نه‌ك هۆكار”.
حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی بواری یاسا و په‌رله‌مانتاری پێشوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*ماوه‌ی مانگێك زیاتره له دادگاكانی سنوری سلێمانییه‌وه هیچ دۆسیه‌یه‌ك نانێردرێ بۆ دادگای ته‌میز.
*پێش ئه‌وه دادگای ته‌میز چه‌ند جارێك داوای دۆسیه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگیان كرد به‌ڵام له سلێمانییه‌وه نه‌نێردرا. له‌ئێستادا ئه‌وه ماوه‌ی مانگێك زیاتره هیچ دۆسێیه‌ك نانێردرێ.
*ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه له دادگای ته‌میزن و سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وزن (راستییه‌كی تاڵه) ئه‌وانیش ماوه‌ی مانگێك زیاتره مانیانگرتووه و هیچ دهعوایهك نابینن، بۆیه ده‌عواكانی سنوری هه‌ولێرو دهۆكیش پهكیانكهوتوهو وه‌ستاون.
*ده‌سته‌كانی دادگای ته‌میز (راستیه‌كی تاڵه) ئه‌وانیش ماوه‌ی مانگێك زیاتره مانیان گرتووه و هیچ دهعوایهك نابینن، بۆیه ده‌عواكانی سنوری هه‌ولێرو دهۆكیش په‌كیانكه‌وتووه و وه‌ستاون هه‌رچه‌نده دهشنێردرێن بۆ دادگای ته‌میز، چونكه ده‌سته‌كانی دادگای ته‌میز پێك نایه‌ن.
*كه‌واته به كرده‌یی هه‌موو كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان له كوردستان په‌كیان كه‌وتوه‌و وه‌ستاون.
*بیانووی دادگاكانی سنوری سلیمانی بۆ نه‌ناردنی داواكان بۆ دادگای ته‌میز ئه‌وه‌یه كه گوایا پارتی له هه‌ولێر كۆنترۆڵی دادگای ته‌میزو ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كردوه‌و ده‌ستێوه‌ردانی تێدا ده‌كات و ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی له دادگای ته‌میز بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆی به كاری ده‌هێنێت، له‌و دۆسیانه‌ی كه هی سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتین و رویه‌كی سیاسی‌یان هه‌یه ده‌یه‌وێت له به‌رژوه‌ندی سیاسی خۆی یه‌كلاییان بكاته‌وه.
*ده‌ڵێن له هه‌ندێ كه‌یسدا ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه به زه‌قی هه‌بووه‌و به‌رچاو بووه‌و چه‌ند نمونه‌یه‌كیش دێننه‌وه.
*ئه‌وانه‌ی كه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی سنوری سلێمانی ده‌گرن سه‌باره‌ت به نه‌ناردنی داواكان بۆ دادگای ته‌میز ده‌ڵێن بۆ په‌رده‌پۆشكردنی نه‌ناردنی داواكای لاهور شێخ جه‌نگییه، بۆ ئه‌وه‌ی وای نیشان نه‌ده‌ن كه بۆ نه‌ناردنی ته‌نها دۆسیه‌كه‌ی ئه‌وه، ناردنی هه‌موو دۆسیه‌كانی تریشیان راگرتووه به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن بۆچی پێش ئه‌م كه‌یسه ناردنی دۆسیه‌كان رانه‌گیراوه.
*سهرنجام كاره‌كانی دامه‌زراوه‌ی سێیه‌میش به‌ته‌واوه‌تی په‌كیكه‌وتوه و وه‌ستاوه. ئه‌مه‌ی روده‌دات دۆخیكی خراپه‌و دهرنجامیشه نه‌ك هۆكار.
*پێویستی به ههڵویستهو قسه كردنی جددی هه‌یه چ له لایه‌ن داموده‌زگاكانی توێژینه‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی پێشنیار‌و چاره‌سه‌ر چ له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رای گشتی و فشار و چ له‌لایه‌ن خودی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خۆیه‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و په‌یوه‌نداری یه‌كه‌مه ده‌بێ هه‌ڵوێستی رون و ئاشكرای هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م دۆخه‌ی كه تێیدایه، چ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه به‌دیاریكراوی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه كه ده‌بێ به زوترین كات هه‌ڵویستی خۆی ده‌رببڕێت و كۆبوونه‌وه بهدادوهران بكات و پاڵپشتیان بكات كه خۆیان له وابه‌سته‌یی سیاسی ده‌ربازكه‌ن و بڕیاری جهریئ و ئازایانه بده‌ن.













Post Comment