لوقمان وه‌ردی: له‌ 20 ساڵی رابردوودا 18 ساڵه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت لای پارتییه‌

لوقمان وه‌ردی: له‌ 20 ساڵی رابردوودا 18 ساڵه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت لای پارتییه‌

جار بینراوە: (12)


ئهندامێكی سهركردایهتیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند كه له 20 ساڵی رابردوودا 18 ساڵه سهرۆكی حكومهت لای پارتییه و 20 ساڵیشه سهرۆكی ههرێم لای پارتییه، دهشڵێت: “پارتی دهبێت واز له عهقڵیهتی تاكڕهویی و خۆسهپێنی بهێنێت”.

لوقمان وهردی، ئهندامی سهركردایهتیی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كهناڵ8 رایگهیاند كه:

*ئهوهی كات دهكوژێت بۆ پێكنههێنانی حكومهت یهكێتی نییه، بهڵكو ئهوه پارتییه نایهوێت دان به واقیعی سیاسیی ئێستادا بنێت.

* سهرهڕای یهكسانی ژمارهی كورسییهكانی پارتی و یهكێتی بهڵام ئهو حیزبه ئاماده نییه دهستبهرداری یهك پۆست ببێت. 

*یهكێتی به كهمتر له نیوهی حكومهت ڕازی نابێت.

*پارتی دهبێت واز له عهقڵیهتی تاكڕهویی و خۆسهپێنی بهێنێت.

*یهكێتی ههمووكات ئامادهی گفتوگۆیه و ئهو ئامادهییهشی پیشانداوه.

*له ماوهی 20 ساڵی ڕابردوودا 18 ساڵه سهرۆكی حكومهت لای پارتییه و سهرۆكی ههرێمی كوردستان 20 ساڵه لای پارتییه.

*20 ساڵه وهزارهتی ناوخۆ لای پارتییه بۆیه چیدیكه سهركردایهتیی یهكێتی بهوه ڕازی نابێت و هاوبهشی ڕاستهقینهی دهوێت لهدهسهڵاتدا.

بابەتى تر

👤
Live: 84 Today: 1,571 📊 Click Here