پیاوه ترسناکاکە گەڕایەوە!

پیاوه ترسناکاکە گەڕایەوە!

جار بینراوە: (25)

دۆناڵد تڕامپ سەرۆکی ئەمریکا لە توێتێک دا ڕایگەیاند کە “تۆم باراک”ی وەک نوێنەری خۆی لە عێراق و سورییە دیاریکردوە .باراک کسێکی ناسراو ، بەرتیل خۆر و بە گێچەڵە . ناوبراو دۆستی نزیکی تورکیە ، قەتەر و دەسەلاتدارانی پوڵداری عەرەبە.

سەرمایەدارێکی فاسد و بێ ئەخلاقی وەک سەرۆکەکەیەتی کە چەندین جار ناوی لە فایلەکانی قاچاخی مرۆڤ بە تایبەت کچان منداڵ و کەم تەمەن و کەڵکی سێکسی وەرگرتن لێیان لە دوورگەکەی “جێفری ئپستین” هاتووە . دوژمنی ھەر حەرەکە و بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ڕوانگەی دەسەڵاتدارانی ڕەگەزپەرەتی عەرەب و تورکە.

یەکێک لە ھۆکار و پاڵنەرەکانی پەلاماری جیش و ھێزی کۆنە و تازە داعش یەکانی “ئەحمەد شەرع”ی گەورە تیرۆریستی کۆنە “القاعیدە” و تازە پیاوی ئەمریکا و ھاوپیمانەکانی بۆ سەر “ڕۆژئاوا” و ئەو تاوان و جینایەتانەیە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی “سوریە ی دمۆکراتیک(ھ س د) ” ئەنجامدرا .ئەم تاوانبارە وەک سەرۆکەکەی لە ھەموو شت زیاتر حەزی لە پارە و بۆنی نەوتە.

کاتێک بە ھۆی خەنجەری زەھراوی کە لە پشتەوە لە ھێزەکانی “ە س د” ی وەشاند، ڕەخنەی توندی ئاراستەکرا ، کە زیاتر لە ١٣ھەزار قوربانییان لە شەر دژی داعش و ھێزە توندئاژۆ ئیسلامیەکان لە عێراق و سوریە لێبوووەتە قوربانی ، بەو پەری بێشەرمی ڕایگەیاند”بە پارە ئیشیان بۆ کردەوین” !؟ کەسێک کە لە ڕوانگەی پارەوە ھەموو شت بەبینێت ، بێ گۆمان ئەو کەس و لایەنەی کە پارەی زیاتری پێ دەدات ، ھەموو شت ،لەوانە ئەخلاق و ویژدانیشی دەکات بە قوربانی .

ھاتنی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی تڕامپ بۆ کاروباری عێراق و سوریە ،مەترسیە بۆ سەر ئازادی ،کۆمەڵگای مەدەنی و هەر شتێک کە بۆنی ئینسانیەتی لێ بێت. تۆم باراک لە کەسانی نزیک بە ترامپە کە بروایان بە یاسا ،ماف و بەها ئینسانیەکان بۆ مرۆڤ، بە تایبەت خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیەو لایان وایە هەموو شت دەبێ لە ڕیگای هێزەوە یەک لایی بکرێتەوە . ھەر وەھا ئەم ھاتنە بە واتای ھەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیە و ئەردۆغان و ھەروەھا دەوڵەتی سووریە و ئەحمەد شەرع لە دژی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی خەڵکی کوردستان و داگیرسانی گڵۆپی سوور دژی ئەو بزووتنەوە لەو دوو بەشی کوردستانە. ھیوادارم کاربەدەستانی باشوور و ڕۆژئاوا “تۆم باراک” یش نەکەن بە دۆست و قارەمانی ڕزگاری کوردستان و فەرشی سووری بۆ ڕانەخەن.

بابەتى تر

👤
Live: 86 Today: 1,848 📊 Click Here