چەند زانیاریەک سەبارەت بە پەرلەمانەکەی ئەحمەد شەرع

چەند زانیاریەک سەبارەت بە پەرلەمانەکەی ئەحمەد شەرع

جار بینراوە: (171)

هیچ لایەنک براوە نەبوو بگرە کورد دۆڕاو بوو.

دوای ئەوەی هەیئەی تحریر شام کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد هێنا لە کۆبوونەوەیەکی گرووپە چەکدارەکانی سوریا بەیعەت بە ئەحمەد شەرع درا وەک سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر دەستبەکار بێت.

ئەحمەد شەرع کۆنگرەی سازانی نیشتمانی بەست بە بێ بەشداری نوێنەرانی (کورد،دروز، عەلەوی)

دواتر لیژنەی سیاغەی دەستوری دیاریکرد دیسان نوێنەری ئەو پێکهاتانە بەشداری پێنەکران.

بە پێی ئەو دەستورە کاتیە پەرلەمانی سوریا کە ناوەکەی ئەنجومەنی گەل دەبێت لە ٢١٠ ئەندام پێکدێت.

١٤٠ ئەندامیان لە پارێزگاکان کەسانێک دەنگیان بۆ دەدەن کە لە لایەن ئەحمەد شەرع دیاری دەکرێن، واتا خەڵک دەنگیان بۆ نادەن.

٧٠ کەسەکەی دیکە لە کۆی ٢١٠ کەسەکە ئەحمەد شەرع دایاندەمەزرێنێت.

ڕۆژی 2025/10/5جگە لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و پارێزگای سوێدا کە بایکۆتی پڕۆسەکەیان کرد بوو ئەندامانی ئەنجومەنی گەل « پەرلەمان» لە پارێزگاکانی دیکە دیاریکران، مایەوە نوێنەرانی پارێزگای حەسەکە و سوێدا و کۆبانێ و قامیشلۆ و دێرک.

نوێنەرانی شارەکانی ڕۆژئاوا دیاریکران کە ژمارەکەیەم بەم شێوەیە داندرابوە

– حەسەکە ٣ کورسی بە مەرجی ئەوەی دانەیەک دەبێت عەرەب بێ

– قامیشلۆ ٤ کوردسی بە مەرجی ئەوەی دەبێت ٢ بۆ عەرەب بێ.

– کۆبانی ٢ یەکیان دەبێ عەرەب بێ.

– دێرک ٢ کورسی لە لایەک ئەحمەد شەرع بەسەر کورد و عەرەب دابەشی دەکات.

گاڵتەجاریەکانی دیاریکردنی ئەندامانی پەرلەمانی سوریا بریتی بوون لە:

-نوێنەرایەتی پەرلەمان عورفێکی باوی یە ڕێوشوێنی خۆی هەیە گەل دەنگی بۆ دەدات، ئەوەی سوریا وانەبوو شەرع هەیئەتی دەنگدەری نیشان کرد پاشان ئەو هەیئەتە دەنگی دا بە نوێنەری پارێزگاکان.

– دابەشکردنی کورسیەکان مەرکەزی بوون لە دەستی شەرع دابوون، لەوەیان مافی شارە کوردییەکان پێشێلکراوە لەوەی:

١- رێژەی بەشداری کورد لەو ئەنجومەنە نەدەبوو لەو رێژەیە کەمتر بێت کە بەشار ئەسەد دانی پێدا نابوە کە ١٥٪ بوو بەو رێژەیە بێت دەبوو کورد ٣٥ کورسی بۆ دیاری بکرێ نەک ١١ کورسی.

٢- دابەشکردنی کورسی شارە کوردییەکان سەپاندنئ سیاسەتی تەعریبە.

لەبەر ئەم هۆکارانە ٢٤ پارتی سیاسی بایکۆتی پڕۆسەکەیان کرد، بەڵام ئەنەکەسە ویستی دۆخەکە بقۆزێتەوە بەشداری لە پڕۆسەکە کرد، وێڕای بەشداری نەکردنی پەیەدە و هاوپەیمانەکانی ئەنەکەسە لەو ١١ کورسی تەنیا پێنج کورسی بۆ دیاریکرا،باقی درایە عەرب و پێکهاتەکانی دیکە.

بۆیە دەبوو ئەنکەسە هەمان هەڵوێستی پارتەکانی دیکەی هەبووایە نرک بە نوێنەرایەتیەکی کارتۆنی لە پەرلەمانی سوریا شاگەشگە بێ.

هەڵوێستی درووزەکان لە پارێزگای سویدا نموونەیەکی جوان بوو دەبوە کورد چاو لە ئەوان بکات

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 179 📊 Click Here