قایمقامییەتی سلێمانی: کێشەی غاز نەماوە و بەبێ فۆڕم دابەشدەکرێت

قایمقامییەتی سلێمانی: کێشەی غاز نەماوە و بەبێ فۆڕم دابەشدەکرێت

جار بینراوە: (271)

-

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییان کە کێشەی کەمی غازی ماڵان نەماوە و پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، “بڕی پێویستی غازی ماڵان بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا بوتڵەکانیان پڕبکەنەوەو مەرجی وەرگرتنی کۆبۆنی خۆراکیش نەماوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “نرخی هەر بوتڵێک 8 هەزار و 500 دینارە و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەلایەن وەکیلەکانەوە، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ژمارەی سکاڵاوە 07708677777 سکاڵا بکەن و رێکاری یاسایی لەگەڵ سەرپێچیکاران دەگرینەبەر”.

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 179 📊 Click Here