یادت بەخێر کاک نەوشیروان!

یادت بەخێر کاک نەوشیروان!

جار بینراوە: (12)

کاک نەوشیروان ئەندازیاری ڕاپەرین بوو !

کاک نەوشیروان قوتابخانە بوو وە میراتێکی ڕۆشنبیری و سیاسی بەجێهێشت

کاک نەوشیروان پاڵپشتی بیروراو دەنگی ئازاد بوو لە کوردستان .

کاک نەوشیروان کاتێک وازی لە یەکێتی هێنا کەسی دوەمی یەکێتی نیشتمانی بوو لە كوردستانیشدا لەژێر كاری دروشمی گۆڕاندا بزونتەنوەی گۆرانی دامەزراند کە ئەوکاتە دروشمێكی سیاسی سەرۆكی نوێی ئەمەریكا (ئۆباما) بوو وە كرا بەدروشمی گروپێكی بەهێز لەكوردستان كە تێكەڵ بوو لەلایەن و ئایدۆلۆجیایی جیاواز، بەڵام بەبەرنامەی هاوبەش بەناوی لیستی گۆڕانەوە . کاک نەوشیروان هەر زوو هەڵوێستی وەرگرتبوو بەرامبەر گەندەڵی و خراپ بەکارهینانی دەسەڵات لە كوردستان، ئەوکاتە لیستی گۆڕان تەنها لایەنی بەهێز بوو بەرانبەر دووحیزبی دەسەڵات (لیستی كوردستانی). لیستی كوردستانی كە لیستی دوو پارتی دەسەڵات بوون،، لیستی چوار حیزبەكە بەناوی لیستی خزمەتگوزاری و چا كسازی …هتد.

بەهۆی کاک نەوشیروانەوە کەسێكی زۆر لەکەندیداتەکانی گۆڕان دەنگی زۆریان هینا کە زۆربەیان نەناسراوبون و بونە ئەکتەری سیاسی و هەندیكیان تاکو ئیستا لە بەرهەمی ئەو سەرکردە سیاسیە دەخۆن وزۆریشیان زۆر بێ وەفا بوون بەرانبەرکاک نەوشیروان و بزوتنەوەی گۆران.

پێش دامەزراندنی گۆڕان ئەنجانی تاقیگەی ئاوی دەربەندیخانم لابوو ، لە دانیشتنیکدا ئاگادارم کرد کە سەرچاوەی ئاوی دەربەندیخان خراپ بوە و بەرەو خراپ بون دەچیت ، دوای گفتوگۆ وەکو کەسێکی نزیک وتی دەزانم کە تۆ شارەزایی لە بواری ژینگەو ئاو ، وتی منیش شارەزام کاتێک لە نەمسا بوم هاوڕیەکی کچم هەبوو ئیکۆلۆگی خویند بوو زۆر شارەزابوو ،هەمو کات گفتۆگۆمان بوو لەسەر بابەتی ژینگە و ئیکۆلۆجی … ….هتد …

بابەتى تر

👤
Live: 186 Today: 1,664 📊 Click Here