مەزڵوم عەبدی: رەنگە سەردانی تورکیا بکەم

-
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
هەسەدە، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت “دهمانهوێت مان لەگەڵ
تورکیا لە یەکی ئەمنییەوە بگۆڕین بۆ ی سیاسی، رەنگە سەردانی ئهو
وڵاته بکەم”.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ، تیشکی خستە سەر مامەڵەکانیان لەگەڵ ڕژێمی پێشووی
سوریا و ڕایگەیاند، بەشار ئەسەد کەسێکی لووتبەرز بووە و تەنانەت گوێی لە هاوپەیمانەکانی
خۆیشی نەگرتووە. ئاماژەی بەوەش کرد، هەریەک لە ڕوسیا و وڵاتانی عەرەبی هەوڵی نێوەندگیرییان
داوە، بەڵام بێئەنجام بووە. هەروەها ئاشکرای کرد کە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری پێشووتری
عێراق دوای یەکی تەلەفۆنیی یەک کاتژمێری لەگەڵ بەشار ئەسەد، پێی ڕاگەیاندووە
کە “هیچ شتێک لەسەر بیرکردنەوەکانی ئەسەد هەڵناچنرێت.”
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا،
عەبدی باسی لەوە کرد کە چۆن هێزەکانیان ڕووبەڕووی سوپای سوریا بوونەتەوە، هەزاران
سەربازیان بەدیل گرتووە و دواتر ئازادیان کردوون، هاوکات هێزەکانی ئێرانیشیان لە
ناوچەکە دەرکردووە کاتێک هەوڵی دروستکردنی هێزی خێڵەکییان داوە. ڕوونیشیکردەوە کە یەکەمین
یەکانیان بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە لە ڕێگەی هەولێر و سلێمانییەوە
بووە.
سەبارەت بە پێشهاتە نوێیەکانیش،
فەرماندەی هەسەدە ڕایگەیاند کە لە کاتی شەڕەکانی ئەم دواییەدا یان بە سەرکردەکانی
ئۆپۆزسیۆنەوە کردووە بۆ پاراستنی ئاسایشی حەلەب، هەروەها دەستپێشخەرییەکی ئەحمەد شەرعی
ڕەتکردووەتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی سیادی، چونکە یەکڕیزیی کورد و کێشەکانی ڕۆژاڤای
لامەبەستتر بووە.
لە کۆتاییدا سەبارەت بە
یەکانیان لە گەڵ ئەنقەرە جەختی لەوە کردەوە، لە ئێستادا مان لەگەڵ
تورکیا نیمچە ئاساییە و ئەوەی ئێستا لەئارادایە ئاگربەستێکە کە لە ئەنجامی پرۆسەی
ئاشتی تورکیا سەرچاوەی گرتووە.
دهمانهوێت مان لەگەڵ تورکیا لە یەکی
ئەمنییەوە بگۆڕین بۆ ی سیاسی، رەنگە سەردانی ئهو وڵاته بکەم












Post Comment