ئەندامێکی ژووری بازرگانیی ئێران: هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە کردنەوەی گەرووی هورمز

ئەندامێکی ژووری بازرگانیی ئێران: هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە جگە لە کردنەوەی گەرووی هورمز

جار بینراوە: (8)

-

داود ڕەنجی، جێگری سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبردنی هاوردەکردن لە ژووری بازرگانیی ئێران ڕایگەیاند، “هیچ بژاردەیەکی ترمان لەبەردەستدا نییە، جگە لەوەی بە شێوەیەک لە شێوەکان گەرووی هورمز بکەینەوە و هاتوچۆی بازرگانی ئاسان بکەین”.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، “بایەخی ئەم گەرووە بۆ ئێمە، ئەگەر ئەمڕۆ لە ئاستی له سهدا سهد بێت، ڕەنگە لە ماوەی دوو مانگدا بۆ له سهدا 80 دابەزێت، لە ماوەی ساڵێکدا بگاتە له سهدا 20 یان 30”.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتانی ناوچەکە پەنا بۆ ڕێڕەوی بەدیل دەبەن بۆ بازرگانی و هەناردەکردنی نەوت.

جەختیشی لهوه کردەوە گەرووی هورمز “تەنها بۆ ئێران بایەخی ماوە، داخستنی بەواتای پەکخستنی بازرگانییە بە دەستی خۆمان لەو ناوچەیەدا، ئەمەش زیانێکی گەورە بە وڵات دەگەیەنێت”.

بابەتى تر

👤
Live: 44 Today: 2,085 📊 Click Here