تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەمى پۆلە ناکۆتاکان دەستی پێکرد

تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەمى پۆلە ناکۆتاکان دەستی پێکرد

جار بینراوە: (11)

 

ئەمڕۆ 10ی ئایاری 2026
تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەمى پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد تا 20ی
مانگ بەردەوام دەبێت
.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی
پەروەردە، بۆ ئەمساڵی خوێندن لەهەرێمی کوردستان 917 هەزار و 158 خوێندکار بەشداری
تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەکەن، کەپێک هاتووە لە پۆلەکانی 4 و 5 و 6 و 7 و 8 و
10 و 11


پێشتریش پۆلەکانی 1 و
2 و 3ی سەرەتایی کۆتاییان بە پرۆسەی خوێندن هێناوەو دوا بەدوای تاقیکردنەوەی پۆلە
ناکۆتاکان تاقیکردنەوەی پۆلی 9 دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ش لە مانگی شەشدا
بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی
سلێمانی لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە ئەوەشی راگەیاندووە: چەندین رێکاری جیاواز گیراوەتە
بەر بۆ رێگریکردن لە غەش و قۆپییە، وەک دانانی چاودێر و کامێرای چاودێری و دانانی
ئامێری لەکارکەوتنی ئینتەرنێت، سەرجەم پێداویستییەکانیش بۆ خوێندکاران ئامادە کراوە.

لە سنوری پارێزگای سلێمانی
زیاتر لە 217 هەزار قوتابی بەشداری ئەو تاقیکردنەوانە دەکەن کە بڕیارە هەتا 20ی ئایار
بەردەوام بێت
.

بابەتى تر

👤
Live: 44 Today: 2,085 📊 Click Here