د. یوسف محه‌مه‌د: ئاوات شێخ جه‌ناب سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووم و داوای 100 ملیۆن دینار ده‌كات

–
د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشوتری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌باره‌ی لێبڕینی خانه‌نشینی و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كردوه، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێم، سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردوه به بیانوی ئه‌وه‌ی “قسه‌ی ناڕاست”ی خستۆته پاڵی و داوای 100 ملیۆن دیناری وه‌كو قه‌ره‌بوو لێده‌كات.
د. یوسف محه‌مه‌د له فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی:
*نزیكه‌ی نۆ مانگ لهمهوپێش ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ی هه‌رێمی كوردستان له دادگای به‌رایی سلێمانی داوایه‌كی له دژمان تۆمار كردووه له‌سه‌ر به‌شێك له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیمان سه‌باره‌ت به لێبڕینی خانه‌نشینی و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان.
*ئاوات جه‌ناب نوری له‌ڕێی پارێزه‌ره‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی كه به‌نده “قسه‌ی ناڕاست”ـم خستۆته پاڵی، داوای 100 ملیۆن دینارم لێده‌كات وه‌ك قه‌ره‌بوو!”
*ئه‌مڕۆ دانیشتنی حه‌وته‌می دادبینی له دۆسییه‌كه‌دا ئه‌نجام درا و دادگا دادبینییه‌كه‌ی دواخست بۆ مانگی داهاتوو.
*به پێویستیشی ده‌زانم كه له‌مه‌ودوا رای گشتی له رێڕه‌وی دادبینی ئاگادار بكه‌م، چونكه ئه‌م دۆسیه‌یه پرسێكی شه‌خسی نییه، به‌ڵكو دۆسیه‌یه‌كی گشتییه و په‌یوه‌ندیی به مووچه و قوتی و ژیانی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نوسینه‌كه‌ی د. یوسف محه‌مه‌ده:
داوای ئاوات جه‌ناب نوری (وه‌زیری دارایی و )
یوسف محه‌مه‌د سادق
نزیكه‌ی نۆ مانگ لهمهوپێش ئاوات جه‌ناب نوری (وه‌زیری دارایی و )ـی هه‌رێمی كوردستان له دادگای به‌رایی سلێمانی داوایه‌كی له دژمان تۆمار كردوه له‌سه‌ر به‌شێك له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیمان سه‌باره‌ت به لێبڕینی خانه‌نشینی و بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان و، له‌ڕێی پارێزه‌ره‌وه به بیانوی ئه‌وه‌ی كه به‌نده “قسه‌ی ناڕاست”ـم خستۆته پاڵی، داوای (١٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سه‌د ملیۆن دینارم لێده‌كات وه‌ك قه‌ره‌بو!
ئه‌مڕۆ دانیشتنی حه‌وته‌می دادبینی له دۆسییه‌كه‌دا ئه‌نجام درا و، دادگا دادبینییه‌كه‌ی دواخست بۆ مانگی داهاتو. سوپاس و پێزاننی بێپایانم بۆ برای پارێزه‌رم كه به‌ڵگه‌ی پێویستی له دانیشتنی دادبینییهكاندا خستۆته‌ڕو، به پێویستیشی ئه‌زانم كه له‌مه‌ودوا رای گشتی له رێره‌وی دادبینی ئاگادار بكه‌م، چونكه ئه‌م دۆسییه‌یه پرسێكی شه‌خسی نییه به‌ڵكو دۆسییه‌یه‌كی گشتییه و په‌یوه‌ندیی به موچه و قوتی و ژیانی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
داواكار له‌م داوایه‌دا به سیفه‌تی كه‌سی داواكه‌ی تۆمار كردوه، لهكاتكدا به‌نده باسم له كه‌سێك كردوه كه (وه‌زیری دارایی و )ی هه‌رێمی كوردستانه و راسپێردراوه به خزمه‌تی گشتی. هه‌روه‌ها له‌و گرته ییه‌دا به‌نده باسم له دو رێنمایی كردوه كه هه‌ردوكیان له لایه‌ن ئاواتی شێخ جه‌ناب (وه‌زیری دارایی و )ی هه‌رێمی كوردستایهوه ده‌رچون. له یه‌كه‌میاندا (رێنمایی ژماره (٤) ساڵی ٢٠٢١ تایبه‌ت به موچه) كه له ژماره‌ی (٢٦٣)ی وه‌قایعی كوردستان له (١٨- ٣- ٢٠٢١) به ناوی ناوبراوه‌وه موچه‌ی مانگه‌كانی (ئایار، حوزه‌یران، ته‌موز، نیسان، ئاب، تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌م)ی ساڵی ٢٠٢٠ی بڕیوه به ناوی كردنی به (الدائنون) واته قه‌رزده‌ره‌كان! (بۆ بینینی رێنماییه‌كه بڕوانه كۆمێنتی یه‌كه‌م) واته هاتون به‌بێ بونی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی و كارگێڕیی له‌و شێوه‌یه، به یه‌ك نوسراو، موچه‌ی حه‌وت مانگی موچه‌خۆرانیان به بیانوی (الدائنون)ه‌وه بڕیوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه نه له‌و رێنماییه و نه له هیچ رێنمایی و نوسراوێكی تردا ئاماژه به‌وه نه‌دراوه كه ئه‌م (الدائنون)ه مانی چییه؟ ئه‌گه‌ر قوت و موچه‌ی حه‌وت مانگی ته‌نها یه‌ك ساڵی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم كراوه‌ته قه‌رز، ئه‌م قه‌رزه له ئه‌ستۆی كێیه!؟ چۆن ده‌سته‌به‌ر ئه‌كرێت!؟ چۆن ئه‌درێته‌وه!؟
بۆیه له ڕوانگه‌ی به‌نده‌وه ئه‌وه بڕینی موچه‌یه كه قوت و بژێویی نه‌ك ته‌نها موچه‌خۆران، به‌ڵكو هه‌مو ئه‌وانه‌شه كه بژێوی و كاریان به‌ستراوه‌ته‌وه به پێدانی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه سه‌دان هه‌زار كه‌سن و ناكرێت هه‌روا به ئاسانی و له چوارچێوه‌ی نوسراو و رێنماییه‌كی ناڕوون یاری به قوت و بژێویی ژیانیان بكرێت. كه ئه‌م نوسراوه ئه‌بینم هه‌مو ئه‌و چیرۆكانه‌م بیر دێته‌وه كه چۆن به هۆی نه‌دانی موچه‌وه خه‌ڵكێك ناچار بون بۆ دابین كردنی شیر و پێداویستیی مناڵه‌كانیان كاری نه‌شیاو بكه‌ن! ئاخۆ چه‌ند هه‌زار منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته و نه‌خۆش دڵیان شكابێت و نه‌یانتوانی بێت پێداویستی و ده‌رمانیان ده‌ستبكه‌وێت به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌مو موچه‌یه له هه‌رێمی كوردستان نه‌دراوه!؟
له رێنماییه‌كی تردا (گشتاندنی دارایی ژماره (٤)ی ساڵی ٢٠٢٥- بابه‌ت: لێبڕینی خانه‌نشینی) كه دیسان هه‌ر به‌ناوی ئاوات جه‌ناب نوری (وه‌زیری دارایی و )ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه، ناوبراو هاتوه به بیانوی جێبه‌جێ كردنی یاسای خانه‌نشینیی یه‌كگرتو ژماره (٩)ی ساڵی (٢٠١٤) (بۆ بنینی رێنماییه‌كه بڕوانه كۆمێنتی ژماره ٢) لێبڕینی خانه‌نشینی (التوقیفات التقاعدیه)ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌وانه‌شی خانه‌نشین بون به (أپر رجعی) له (١/ ١/ ٢٠١٤ تاكو ٣٠/ ٦/ ٢٠٢٤)، له (٧%)ه‌وه كردوه به (١٠%)! پێشتر بابه‌تێكمان له‌سه‌ر نایاسایی بونی ئه‌م لێبڕینه نوسیوه (بڕوانه كۆمێنتی ژماره ٣).
به‌نده له‌و گرته یه‌دا پرسیومه چۆن ده‌كرێت تۆ لێبڕینی خانه‌نشینی له موچه‌یه‌ك ببڕیت كه هه‌ر له‌بنچینه‌وه نه‌تداوه به فه‌رمانبه‌ر له ناویشیان دا ئه‌و حه‌وت موچه‌یه‌ی ساڵی ٢٠٢٠!؟
به‌نده وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌كادیمی كه له رابردودا ده‌نگ و متمانه‌ی ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیی هه‌رێممان به‌ده‌ست هێناوه و، له هه‌مان كاتدا پۆست و به‌رپرسیارێتیمان له‌سه‌رشان بوه، هه‌روه‌ها وه‌ك كه‌سێك كه رۆڵم هه‌بوه له هاوتا كردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشینانی هه‌رێم، به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و زانینه كه‌مه‌ی هه‌مه، خه‌ڵك هۆشیار بكه‌مه‌وه له هه‌ر هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌ك و، چ وه‌ك تاك و چ به شێوه‌ی به كۆمه‌ڵیش هه‌وڵی راستكردنه‌وه‌ی بده‌ین و، پشت به‌خوا له‌م رێگایه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.















Post Comment