ملیشیاکانی حەشدی شەعبی لە کارنامەی کابینەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی  نوێی عێراق! 

ملیشیاکانی حەشدی شەعبی لە کارنامەی کابینەکەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی  نوێی عێراق! 

جار بینراوە: (1)

سەرهەنگ سالار ئەحمد – چالاکوان

وەکو لای هەمووان ڕوونە دوێنێ لە بەرواری ٢٠٢٦/٠٥/٠٨ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حوکمەتی نوێی عێراق کارنامەی حوکمەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان کرد کە لە چەند خالێک پێک دێت وە بەشێک لە کارنامەکە لەسەر بابەتی ئەمنی و ئاسایشی عێراق بوو.

وەک لای هەموان ڕوونە یەکێک لە بابەتە یەکان کە حوکمەتی عێراقی بەدەستیەوە دەناڵێنیت بابەتی چەک و ئەمن و ئاسایش و گروپە چەکدارەکانە، لە عێراقدا چەندین گروپی چەکداری  هەن کە لە ژێر کۆنتڕۆلی حوکمەتدا  نین و بەڵکو ڕاستەوخۆ لە ژێر هەژمونی لایەنە مەزەهەبیەکان و سەرۆک خێڵ و تایفیەکاندان  ، بەنمونە ملیشیاکانی حەشدی شەعبی کە لەچەندین گروپی چەکداری جیاواز پێک دێن و بە نزیکە زیاد لە ١٠٠ هەزار سەربازن و لە ساڵی ٢٠١٤ بە فتوای سەرکردە شیعەکان دامەزراوە، لە ڕابردودا ئەم هێزانە لە ژێر فەرمانی سەرکردە شیعەکان دا بون و هەمیشە گەڕاونەتەوە بۆ فەتوا وەرگرتن لە سەرکردەو بەرپرسانی شیعە وە کارو چالاکیەکانیان لە خزمەت سەرکردەو مەزهەبی شیعەدا بووە، ئەم ملیشیا چەکدارانە تێوەگلاون لە چەندین تاوان و دەست درێژی بونەتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و ترس و تۆقاندنێکی  زۆریشیان لە  نێوان هاوڵاتیانی کوردو سونە مەزهەبەکاندا بڵاو کردۆتەوە ، دەست درێژییەکانی ملیشیاکانی حەشدی شەعبی گەیشتۆتە سونرێک کە  هیچ حسابێک بۆ حوکمەت و دەزگا ئەمنی و دادگاکان ناکەن ، چەندین جار لەساڵانی ڕابوردودا هێرشی ڕستەوخۆیان بۆ سەر دامەزراوەکانی حەکمەت و کارمەندانی حوکمەت ئەنجامداوە ، سنوری دەست درێژییەکانی ملیشیاکانی حەشد حوکمەت و هاوڵاتیانی تێپەڕاندووەو وە تاوانبارن بە هێرشکردنە سەر نوێنەرایەتی و بارەگاکانی وڵاتانی نێودەوڵەتی لە عێراق و وە چەندین جاریش هەڵساون بە موشەکبارانکردنی ئەو بارەگایانەو وە موشەکبارانکردنی کوردستان و وە پاوڵاوگەی نەوت و شوێنە گشتییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا ، زۆر بەکورتی ملیشیاکانی حەشدی شەعبی بنەمای کارکردنیان بەوجۆرەیە هەر هێزو لایەنێک هاوسۆزو هاوئاوازی شیعەو سەرکردەکانی شیعە نەبێت دەکرێتە ئامانج بۆیە ئەم ملیشیایانە بونە هۆکاری دروستبونی ناسەقامگیرییەکی زۆر لە عێراق دا . 

دوێنێ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نويی عێراق کارنامەی حوکمەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان کرد یەکێک لەو خالانەی کە لە کارنامەکەیدا جێگەی سەرنجە بابەتی ئاسایش و گروپە ملیشیاکانی حەشدی شەعبییە ، لەکارنامەکەی زەیدیدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەبێت ملیشیاکانی حەشدی شەعبی پەرە بە تواناکانیان بدرێت و ئاستی تەکنیکی شەڕیان بەرزبکریتەوەو پڕ چەک بکرێن.!!

کارنامەی حوکمەتەکەی زەیدی هەروەک کابینەکانی پێشوتر بەکارنامەیەکی لاوازو ترسنۆکانە دێتە بەرچاو لەهەمبەر بابەتی ملیشیاکانی حەشدی شەعبی هەموان چاوەروانی ئەوەبوون کە حوکمەتی نوێ بەسەرکردایەتی عەلی زەیدی ملیشیاکانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە عێراو لە چەقبەستویی ئەمنی و دەستدرێژییەکانی ملیشیاکان ڕزگار بکات بە ڵام بە پێچەوانەوە کارنامەکە زۆر ترسنۆکانەیە لە هەمبەر ملیشیاکان و نەک هەڵیان ناوەشێنێتەوە بەڵکو داوای پڕ چەک کردن و بەهێزکردنی تواناکانیان دەکات ، ئەمەش دەرخەری ڕاستییەکە کە کابینەی زەیدی وەک سەرجەم کابینەکانی تری حوکمەت لەژێر هەژمونی لایەن شیعەکان و ملیشیا چەکدارەکاندا دەبێت ، بە پێی کارنامەی نوێ حوکمەتی نوێی عێراق نەک لەئاستی داواکاری  شەقامی عێراق دا نابێت و ناتوانێت دەستی ملیشیاکانی حەشدی شەعبی لە حوکمەت بێنێتە دەرەوە بەڵکو لەڕێگەی پڕ چەک کردنیانەوە کارێک دەکات کە ئەم گروپە چەکدارە لەیاسا دەرچووانە زیاتر دەست کراوە بن و دەست بەسەر هەمو جومگە یە ئەمنیەکانی حوکمەتدا بگرن و زیاتر خزمەت بە مەزهەبی شیعەو هیلالی شیعی و پڕۆ ئێرانی بکەن لە خاکی عێراق دا.

ئەم کارنامە لاوازەی حومەتی نوێ بەسەرۆکایەتی ( عەلی زەیدی )، عێراق بەرەو کەناری لێکترازان و ناکۆکی زیاتری تایفی و پێکدادانی گروپە چەکدارییەکان دەبات بۆیە ئەم حوکمەتە نوێیە دەبێتە هۆکاری مەترسیەکی  ڕون و گەورە بۆ ئەمن و ئاسایشی عێراق، لە کاتێکدا ناوچەکە بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و چەندین پێکدادان و ناکۆکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە ناوچەکدا هەیە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بێگوێدانە بابەتی ئاسایشی عێراق و بێگوێدانە هاوڵاتیانی عێراقی لە ڕێگەی کارنامەیەکی لاوازەوە دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت وەک کابینەکانی پێشوتر دڵی لایەنی شیعەو گروپە ملیشیاکانی حەشدی شەعبی شیعە ڕازی بکا ت و بە هێزیان بکات کە ئەمەش لە کۆتایدا بەزەرەری هاوڵاتیانی عێراق دەشکێتەوەو مەترسییەکی گەورەش بۆ ئاسایشی عێراق دروست دەکات.

بابەتى تر

👤
Live: 146 Today: 1,957 📊 Click Here