. یەکگرتوویی تاراوگە: پەیامێکی هاوبەش لە سەرانسەری شانشینی یەکگرتووەوە بۆ هەرێمی کوردستان

. یەکگرتوویی تاراوگە: پەیامێکی هاوبەش لە سەرانسەری شانشینی یەکگرتووەوە بۆ هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (6)

بۆ یەکەمین جار بەم قەبارەیە، ڕێکخراوی داکۆک هەستا بە ڕێکخستنی ناڕەزایەتییەکی ئاشتیانە کە بە شێوەیەکی تەواو هاوکات جێبەجێ کرا. بەبێ هیچ دواکەوتنێک لە نێوانیاندا، کوردانی دانیشتووی شارەکانی لەندەن، بێرمینگام، مانچستەر، لیدز، نیوکاسڵ، گلاسگۆ و کاردیف گردبوونەوە. دروشمی ئەم جوڵە یەکگرتووە، ‘لە سەردەشتەوە بۆ شێروان، مێژوویەکی ڕەش لە تیرۆر و زیندان’ بوو، کە ڕەنگدانەوەی مێژوویەکی درێژە لە سەرکوتکاری دەنگی ئازاد.

ڕ

مەبەستی ئەم جوڵە هاوکاتە لە سەرانسەری بەریتانیا، ناردنی سێ پەیامی گرنگ بوو. لە لایەکەوە، سەرکۆنەکردنێکی توندی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بوو لەبەرامبەر بەردەوامییان لە دەستگیرکردن و دروستکردنی کەیسی نایاسایی بۆ ڕۆژنامەنووسان، بەتایبەتی بەندکردنی نادادپەروەرانەی شێروان شێروانی و تەواوی چالاکوانانی بادینان. لە لایەکی ترەوە، لە هەموو شارەکاندا بە یەک کات یادی سەردەشت عوسمان کرایەوە و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە تێپەڕبوونی کات، تاوانی تیرۆرکردنەکەی ساڵی ٢٠١٠ی هەولێر لەبیر ناباتەوە و دەبێت بکوژان بدرێنە دادگا.

لێدوانى تایبەت

هەروەها، ئەم چالاکییە بووە سەکۆیەک بۆ شەرمەزارکردنی دادگاکانی هەرێم. چالاکوانان لە هەموو شارەکاندا بە شێوەیەکی ڕێکخراو فشاریان دروستکرد و هۆشدارییان بە دادگاکان دا کە کۆتایی بەو مێژووە بهێنن کە تێیدا لەژێر سێبەر و بڕیاری سیاسی حیزبیدا ماونەتەوە، و داوایان کرد سەربەخۆیی خۆیان بگەڕێننەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 113 Today: 1,692 📊 Click Here