کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

جار بینراوە: (3)

-

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بارانبارین و هەندێک جار لەگەڵ
هەورە تریشقەدا سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش پێشبینی
بەفربارین دەکرێت
.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان
ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە
26ی ئاداری 2026، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە
باران و بارانی مامناوەند و هەندێک جار تەزرە و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانی
هەرێم دەگرێتەوە
.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتەکانی شەودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و
گەرمیان ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو
ناوچانە دەکرێت
.

هاوکات پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی
باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەکرێت و خێرایی با لە هەندێک کات و شوێندا بۆ
سەرووی 35 کم/ک چالاک دەبێت
.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو
دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و 
لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان
لاواز دەبێت جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بارانبارین بەردەوام دەبێت
.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە سبەینێ گەرما بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1-3 پلە نزم دەبێتەوە
.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 12 پلەی سیلیزی

پیرمام 9 پلەی سیلیزی

سۆران 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی

سلێمانی 11 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی

دهۆک 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 86 Today: 1,476 📊 Click Here