لە ئاهەنگی نەورۆزی ئیستەنبوڵدا پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان دەخوێندرێتەوە

لە ئاهەنگی نەورۆزی ئیستەنبوڵدا پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان دەخوێندرێتەوە

جار بینراوە: (11)

-

بە بۆنەی نەورۆز
ئاهەنگێک لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت کە تێیدا پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی
بەندکراوی پەکەکە دەخوێندرێتەوە.

ئاهەنگی نەورۆزی ئیستەنبووڵ
ئەمرۆ یەکشەممە، 22ی ئادار لە کاتژمێر 11:00 بۆ 18:00 بەڕێوەدەچێ.

ناوەندی راگەیاندن و
چاپەمەنی دەم پارتی دەڵێ، ئەم ساڵ نەورۆز لە باکووری کوردستان و تورکیا بە دروشمەکانی
(نەورۆزی ئازادی و یەکێتیی دیموکراسی) پیرۆز دەکرێ
.

لەم ئاهەنگەدا هونەرمەندان، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ژمارەیەکی
زۆر سیاسەتڤانان بەشداریی تێدا دەکەن
.

یەکێک لە گەورەترینیان دوێنێ لە ئامەد بەڕێوەچوو
کە تێیدا چەندین پەیام خوێندرانەوە وەک پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی
کوردستان؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بابەتى تر

👤
Live: 32 Today: 1,748 📊 Click Here